نه‌شته‌ر ! به ره‌نگێکی دیکه‌ی تره‌وه...
نه‌شته‌ر ! به ره‌نگێکی دیکه‌ی تره‌وه...
یوونس ره‌زایی

به کۆڵانه‌وه ده‌تبینم
له "تابووت"ی خۆت‌دا رووبارێکی تری
(واته رابردووت که وێنه‌یه‌کی لێڵ بوو له ده‌ریا...
واته ده‌ریا
نه‌ک ئه‌و کاتانه‌ی بڵێسه‌کانی شێتن
ئه‌و مه‌حه‌ل که ده‌فی مانگ زه‌رد و بێده‌نگه
له دیوانی شاعیران دا... که ئاسمانێکی غه‌واره
واته ئاسمان ته‌خته ره‌شێک نه‌بوو
ئه‌سپێک ته‌قڵه کوت تێی‌دا شێعر بێ
زه‌مینیش جه‌غزێک نا به ده‌وری ... دۆزه‌خ دا
به کورتی ... باران له کۆڵان ده‌بارێ و
من جگه‌ره‌یه‌ک له به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م داده‌گیرسێنم
و هه‌ر هیچ... باخێک به زه‌مانه‌وه نابینم ...
بێ ناسنامه‌یه‌ک له باڵێکی سوور)
به تاریکه‌وه ده‌تدوێنم
وێڕای ناخی ره‌وه‌زێک مات...
( ره‌وه‌ز به واتاکانی ئینسانه‌وه نا... له مێژووی‌دا
به قه‌ڵافه‌تی رابردووشه‌وه نا... که به‌رزه و دوور له ره‌نگه‌کان
به قووڵایی شه‌وگاره‌وه... که بێ سه‌روشوێن ده‌بێ ئه‌سپێک له بوومێک‌دا
که سه‌وزه تا هه‌میشه
سووریش واتای دیکه‌ی جودا له ته‌قینه‌وه‌ی پرسووس و
ئاڵای چین و ریستوورانی تاڵی قاوه
سوور هێمای دی
هوتێلی تر
شێعری دیکه‌ش
وه خه‌نجه‌رێکیش که دڵۆپ دڵۆپ خۆتی ... له کالانی ته‌وه‌للا
بۆ من که تابووتت له سه‌ر شانم ... ده‌گمێنێ
-من تا لووتکه ... تا به‌رزایی خوێن... تا هه‌تاو
من تا باران...تا ناخی دار...تا لاپه‌ڕه‌ی روونی کانی
ته‌نیا ته‌نیا تابووتت ئه‌ی مێژووم
به زاراوه‌ی خۆشم
ساڕ‌ێژ ده‌که‌م.
وه ده‌تلێمه‌وه به نووکی نه‌شته‌رت دا
ده‌زانم ... تا سنوورێکی که مه‌زاری ئاوره....
لاپه‌ڕه‌کانی دوێنێ دیسان به شه‌قام وه‌ربوون
لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م خه‌ون بوو
دووه‌م خوێن و وێرانی هه‌تا سنوورێک له ئاو
لاپه‌ڕه‌کانی دی په‌ڕه‌وازه‌ی ئاور و ته‌نیایی
دوا لاپه‌ڕه‌م ته‌له‌ویزیۆنێکی مێوینه
-بمبووره من میهره‌بانی
واتایه‌کی دی بۆ خه‌نجه‌ر
رێیک بۆ په‌ڕینه‌وه له مه‌رگ ... له مێوینه‌کان دا ده‌بینم-
"وی‌تی"یه‌ک سه‌باره‌ت به مێژووی ئوتریش و
ئۆپێڕی با
فیلمێک له سه‌ر دۆڵفینه‌کانی دووبلین و
ته‌نانه‌ت بێڕلینیش ... به‌و هه‌موو شووره‌یه‌وه... که شووره‌یی بوو
دوا لاپه‌ڕه‌م درێژه‌ی تابووتت نا که ون بوو
رووبارێک دێر به دێڕی سبه‌ینێ
ماڵئاوا سوور! ... به واتایه‌کی دیکه‌وه
نه‌شته‌ر ! به ره‌نگێکی دیکه‌ی تره‌وه...
که سوور نییه... له زمانت‌دا شاراوه.
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.