خوێندنەوەیەكی خێرای"باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام"
خوێندنەوەیەكی خێرای"باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام"
عەزیز مەحموودپوور - بۆکان
بە خوێندنەوەی بەشێكی زۆری گێڕانەوەی كوردی لە دوو دەهەی ڕابردوودا بەم ئاكامە دەگەین كە زۆربەی دەقە ڕیواییەكانی ئەم حەوزەیە بە شێوەیەكی تۆخ لە بنەما سەرەكییەكانی گێڕانەوە دوور كەوتوونەوە و قاڵب و فۆرمی چیرۆك و ڕۆمان بۆتە كەرەستەیەك بۆ دەربڕینی بیر و ئەندێشەی تاكەكەسی نووسەر. نووسەر وەك بەرهەمهێنەری دەق كە دەبێ كەسێكی بێلایەن بێت نەك ئیمپراتوورێكی دەسەڵاتدار، دەبێتە هۆكارێك بۆ بەلاڕێدا بردنی سازمانی گێڕانەوە. هۆكار زۆرن كە بۆچ تاقمێك لە ڕۆماننووسانی كورد وەها شێوازێكیان ڕەچاو كردووە. بەڵام وێدەچێ سەرەكیترین هۆكار بگەڕێتەوە بۆ كۆمەڵگای ئێمە كە كۆمەڵگایەكی داخراو و هەتا ئێسقان دیكتاتۆر زەدەیە. دەرهاویشتەی وەها كۆمەڵگایەك ناتوانێ ئینسانێكی لیبرال و نۆرماڵ بێت. نووسەرێك كە ئەم كۆمەڵگایە بەرهەمی دێنێ نووسەرێكی بێلایەن نییە و قەتعەن پێی خۆشە دەسەڵاتی خۆی لە بەرهەم هێنانی دەقدا نیشان بدا و لێرەدا لە جیات ئەوەی ئەم دەسەڵاتە لە قازانجی دەق و بەرهەمدا بشكێتەوە دەبێتە هۆكارێك بۆ لاواز بوونی دەق. نموونەی بەرچاو و ڕچە شكێنی ئەم جۆرە بەهەمهێنەرانە بەختیار عەلییە و وا دیارە كەم نیین ئەو كەسانەی وەها شێوازێكیان بۆ گێڕانەوەی چیرۆك و ڕۆمان ڕەچاو كردووە.
(پێشهنگ)گۆڤارێکی ئهدهبی یه ،سهکۆی ئازادی بڵاوکردنهوهی بهرههمی شاعیر و نووسهرانی نوێخوازه و سهر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایهکی تایبهت نییه.