شۆرشێکی ره‌نگین ده‌که‌م...مه‌خمه‌ر بۆ وه‌رزه‌کانم کوا؟
شۆڕشێکی ره‌نگین ده‌که‌م...مه‌خمه‌ر بۆ وه‌رزه‌کانم کوا؟
یوونس ره‌زایی

سه‌رکوت کرا ئه‌و شۆڕشه
که ره‌شایی پاشگرێکه ... بۆ په‌راوێزه‌کانی دوێنێی
سه‌وزیش ده‌کاته‌وه ئێستای
نه‌ک به ئاڵایه‌وه... شمشێر و هێمای خوێن
که دار سێوێک
به هه‌زاران میوه‌ی مێوه‌وه... که واتایان مزر و دوور
نسێیه‌ک بۆ له‌شی دۆزه‌خه‌کانمان هه‌نووکه‌ی
که ریشه‌کانی بڵێسه‌ی ... هه‌تاکوو ناخی رێبه‌ندان
هه‌تا چه‌ترێکی بێ مه‌ودا ... به به‌فری کام چاره‌نووس دا
دڵدارانه...
سه‌رکوتم که ...
ده‌نا سێوه‌کانت ده‌پارێزم خانم!
تۆ دارم به
ده‌نا من بڵێسه‌کانم ... به ده‌ستمه‌وه چ عازه‌بن
نسێکانت... به ده‌م باوه
له به‌ژنی مه‌رگم ئالاوه
من ناترازێم له سنووره‌کانی ئاڵات
به هه‌زاران دڵۆپه خوێن ... که ده‌پشکوێ له روومه‌تی لاوه‌تیمدا
وه شۆڕش ده‌که‌م له نیشتمانی باڵات
نابه‌زم له جه‌غزه‌کانی سیمات ... له ئه‌وینی داره‌کانه‌وه تا به‌هار
ناسره‌وم له سه‌نگه‌ره‌کانی ئاواییت* ... له که‌لی هه‌ساره‌کانه‌وه بدره‌وشه
ناوی نهێنی کام شه‌و...بم؟
من فرچکم به ره‌شترین ده‌رفه‌ته‌کانی برینه
ره‌مزی کام ناو...
ئالۆزه ماشه‌ری ئه‌و خولیا... ره‌نگینه.
رابووم به رووی شووره‌کاندا ... له شۆره‌کات
به دوای که‌ژاوه‌ته‌وه که که‌لاوی مێژوویه... شار به شار نیگای وێرانم
تێک شکا ئه‌وه‌ی قه‌ڵافه‌تی رێبازه
وه سه‌رماوه‌زێکی سه‌خته ... له هه‌واره‌کان که خاڵین
ناوم به به‌فر بشوبهێنه
با سارد بێته‌وه له‌شم له ئاور
چاوم بناسێنه به کاتت ... دره‌نگه
با چرکه‌کانت چۆڕواگه‌ی شوێنی من بن
دێمه ژێر نسێی شمشێرێکی بێ واتا ... که خوازه‌یه‌که له به‌ژنی دووریت
به نه‌شته‌ره‌وه ده‌سوێمه‌وه ... کازیوه... که ئاوه‌ڵناوی ئێستامه
پاڵ ده‌وه به خوێنمه‌وه دڵنیا
هه‌ڵچوونه‌کانی هه‌میشه‌م ... سوورن
مه‌ترسیش له هه‌نگاوم دا نامۆیه و
له مێژووی نه‌نووسراوی ... ئازارم دا ... کاره‌سات
بمپێوه‌وه... من مه‌خمه‌رێک له سه‌ده‌تم...
تا شۆڕشه‌کانی ئێستات
ره‌نگین ترن بن له کاتی سبه‌ینێ وڵات
که به‌سه‌ر ده‌چێ له بادا.
* سێبه‌ری شێعرێکی له‌یلا ساڵحی به سه‌ره‌وه‌یه
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.