شێعری تۆماس تڕانستڕۆمر
دوو دڵدار
تۆماس تڕانستڕۆمر
وەرگێڕ له سوێدییهوه: ڕەحمان سۆفی

دوو دڵدار
لامپاکەیان کووژاندەوە،
کووپە سپییەکەی دەتروسکاوە
چاولێکنانێک بەرلەوەی
وەکوو حەبێک بتوێتەوە
لە پیاڵەیک تاریکایدا و دوایی هەڵیدەن
دیوارەکانی هوتێلکەش بەرەو تاریکی ئاسمان هەڵدەچێ.
بزۆزی دڵداری ئەهۆن بوەتەوە
ئەوانیش لەخەوی شیرین دان
بەڵام نەهێنی زەینیان یەک دە نگێون
هاودەم، دوو ڕەنگ ئاوێتەی یەک دەبن
چەشنی کاغەزی تەڕ
لە نگارکێشی کوڕە قوتابییەکدا
تاریکی و بێدەنگی زاڵن
شاریش بەرەو شەو کشاوە
پەنجێرەکان کووژاونەتەوە
خانوەکان تێکچڕژاو،
چاوەڕۆانی یەکدی، بەرز بوونەتەوە
ئاپۆرەی خەڵکیش بە سیمای بێ ماناوە. . .
+ نوشته شده در دوشنبه بیست و یکم بهمن ۱۳۹۲ ساعت 23:50 توسط .
|
(پێشهنگ)گۆڤارێکی ئهدهبی یه ،سهکۆی ئازادی بڵاوکردنهوهی بهرههمی شاعیر و نووسهرانی نوێخوازه و سهر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایهکی تایبهت نییه.