شێعری ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی
"تی_ئێن_تی"
ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی-بۆکان
بەرەو _با چ بابان بەڕێ بوو
بەردە باران بوو بە بێدەنگی
بەڕێوەیە بەڕێوەیە بەڕێ ڕێ ڕێ ڕێگر گڕی گرت
باشتر کە باڵداری،
بڕۆ باڵ بگرە بۆ بەند و
بڕووخێنە بەندیخانەی بەند بەندی خان بەند
بە بێ بوونی نەبوون،
چ بکا بریندارێ کە بێ‌دینە بە بێ‌بڕوا
بەزەیی باڵی کێشا و بە بێ زیڕە و گەزیزەی لا تەنیشت بەرد و
کە بەرد بوو بێ بڕشت بوو.
بڵێ و بکوژە بەڵێنداری بە بێ‌بڕوا
کە بڕوا ڕێ بە ڕێداری بڕێک پیتی:
"تی ئێن تی"
تی
ئێن
تی
بە ئامێزت بڵێ:
خۆکوژ وشەی بۆنداری بێ‌لایەن،
بڕێک پیتە و ئەگەر شەهید بوون و نەبوون!
لە ئامێزتدا:
"تی_ئێن_تی"
بە گوێی پیتی بە بێ بڕوا
کە بڕوا، با بڕوا بە لای لاشەی لەش و شەش شەونمی شێ‌دار
بەرەو با_ بەڕێ بوو هەڵمی کوشتن
بە بێدەنگی و بە بێ‌بڕوا:
بڕێک ڕێگر کە ڕێ گر، ڕێ بە ڕێ، ڕێداری خان بەند.
+ نوشته شده در پنجشنبه بیست و ششم دی ۱۳۹۲ ساعت 14:1 توسط .
|
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.