سه‌ره‌تای جوانی سبه‌ینێن...قاڵاوه‌کان
سه‌ره‌تای جوانی سبه‌ینێن...قاڵاوه‌کان
(بۆ حه‌مه‌ساڵه‌ی سووزه‌نی ... له‌به‌ر هه‌میشه‌ی رابردووی؛ که ئێستایه)
یوونس ره‌زایی

له‌به‌ر هه‌تاو...شه‌وانه هێڵه‌کان ده‌چڕم
که‌زستان نه‌ڕژێته‌وه به به‌ستێنی ده‌فته‌ره‌کانمان دا
له‌و ساڵه‌دا که تازه بۆته‌وه
به‌سه‌رهاتی سه‌خڵه‌تی دار
له‌به‌ر هه‌تاوم ... مه‌ترسه
کلووکلوو وێنه‌کانم ... داداه‌بارن له پیری دا
قاڵاوه‌کانی هاوڕێم کوان
پارک چۆڵه و ... وێڕای ئه‌وان ... بزه‌یه‌ک ده‌دزم بۆ سبه‌ینێی کامێرا
به وێنه‌کانی شه‌تره‌نج و
مۆره‌کانی مه‌ترسی داری مه‌رگه‌وه
که نه‌خشی میزه‌کانی ئێره ... کایه‌یه
قه‌ڵایه‌ک له دوێنێ که مێژووی ون بووه
شایه‌ک له ته‌نیشت داره‌کانه‌وه
تاجی کام خه‌م ... ته‌ختی کام با...
شه‌تره‌نج ده‌که‌م ئه‌ی خه‌ڵکینه ... له‌گه‌ڵ دونیا
که کیژێکی جیرانمان بوو
کایه ده‌که‌م به وشه‌کانی که ساردن
من خۆم ده‌دۆڕێنم به کتێبه‌کانی ... بارانه
وێڕای ئاگریش له جه‌ژنه‌کان دا ... دارێکی جوان بۆ کریسمه‌س
باخێکی جوان بۆ سپیایی
به زه‌مانی برینه‌کانی زایینیم
به شوێنی خه‌فه‌ته‌کانی هه‌تاوی
مانگ؛ هه‌ر بووکه‌شووشه‌ی ته‌مه‌نم بوو... رۆژێک
له‌به‌ر هه‌تاو... بێ ناسنامه‌کانی زستان
راکشاوم له ته‌نیا دا
له دونیادا
کایه‌یه‌ک به کات دۆڕاندن
ده‌ستێک به شوێن
سه‌ده‌یه‌کیش به ئه‌وینه‌وه گۆرانیتان نه‌درکاند
به گریانه‌وه ... به‌یانییتان نه‌زانی
مه‌ترسن خه‌ڵکینه که به‌رده‌نگی من نین!
من له گه‌ڵ ئه‌و دیوارانه... به‌ڵێنیمان پته‌وتر له وه‌رزی بایه
له‌گه‌ڵ به‌ردیش
مێژوو ؛ لاپه‌ڕه‌کانی خۆی له ئێمه دا هه‌ڵده‌داته‌وه ئێواران
له‌گه‌ڵ ئێوه قاڵاوه‌کانی هه‌میشه
پارکێکم به‌سه بۆ کایه ... دارێک بۆ نسێی شه‌وانه و
بۆ ته‌نافه‌کانی دوارۆژ
لاپه‌ڕه‌یه‌کیش له شه‌قام...بۆ سه‌روتاره‌کانی تاریکیم
تا سبه‌ینێ
قار قار قار ... قاره‌مانانه‌تر له ئێستا
پار پار پار ... پارتیزانانه‌تر له دوێنێ.
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.