سروودی ساردی سبه‌ینێ
سروودی ساردی سبه‌ینێ
یوونس ره‌زایی

تاریک دادێ به‌سه‌رهاتی ئه‌و رووباره
ئه‌و رووباره... له‌ته‌مه‌نی ماسییه‌کان دا
له به‌ژنی ئاودا... هه‌ڵوه‌دا
(سه‌رچاوه‌کانی لێڵ ده‌کا
وه‌ک ئه‌م شێعره‌م...که شه‌وه‌زه‌نگی گریانه
له ئاسمانی دا به‌رده‌وام)
ئه‌ی رووباری نیوه شه‌وم
تا کازیوه ده‌رفه‌تی شه‌پۆله‌کانتم
تا ئاوه‌دانییه‌کانی زام... به شه‌پۆلت ده‌کولێنه‌وه
چه‌مه‌رای سروودی ساردی به‌ربه‌یانتم...
(ده‌راوه‌کانت روون ده‌بنه‌وه به خوێنم
وه‌ک ئه‌م شێعره‌م ... که خۆرنشینی برینه
له ئاسۆی دا...سوور و وه‌ڕه‌ز)
تاریک داهات پێنووسی من ... ئه‌ی هاوڕێیان
من مانگێکم به هه‌ڵوه‌دایی لێ ون بوو
که وشه‌کانم خه‌رمانه‌ی هه‌میشه‌ی بوون
تا کازیوه‌ش
زامه‌کانم به سیمایه‌وه گه‌شاوه...
به‌سه‌ر شۆسته‌ی تاریکان دا
رووباریکم لێڵ‌تر له ته‌مه‌نی وشه
(راکشاوم هێدی و وه‌ریو ... له‌م دێڕه‌دا ... که خه‌رمانه‌ی ته‌نیایی‌یه)
دێته ژوانم سبه‌ینێی مانگ
له مێژووی ئه‌م شه‌وگاره دا
نا-دڵنیام.
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.