"رۆژ باش 11ی رەزبەر"

ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی-بۆکان


هەتاو بە ئەگریجەی رقەوە،
نەرمە بایەکی بکوژ دەگەشێنێتەوە.
دارستان بە بەژنی خۆی دادێتەوە
بە لق و پۆی خۆیەوە
ش
ۆ
ڕ
دەڕنێتەوە،
توێخی تەوژمەکانی ئاو.
مژ لە دوندەوە دەقیژێنێ
رۆژ باش ئەوینی کەم ئەندام...!
11رەزبەرە!