شێعری ئیسماعیل ئیسماعیل زاده
ئازادیی له جۆرێکی دیکه‌ی خاک خه‌مینه!
ئیسماعیل ئیسماعیل زاده-نۆڕوێژ
مه‌رگ به پێڵاوه تێکته‌پیوه‌کانییه‌وه
له سه‌ر لێوی جیهان پیاسه ده‌کات و
هه‌ر ته‌نیا من ده‌باته‌وه سه‌ر ره‌چه‌ڵه‌کی خۆی!
تاکه تاوانی من
لاواندنه‌وه‌ی یه‌کێک له کۆنه‌برینه‌کانی ئازادییه و
به‌ده‌م سه‌مای مه‌رگه‌وه نه‌بوومه کراسێکی خوێناوی بۆ شیعر و
دوا ته‌عبیری خه‌ونه‌کانی تابوت!
من که زانیم،
ئه‌وه‌ی چاوه‌کانی تۆ له کێلی سه‌رهه‌ڵگرتووی ته‌نیاییم دابتاشێ،
هه‌ناسه‌کانی تۆ له قسنه‌به‌ردی کابوسه‌کانی سه‌ر رێ بخواته‌وه،
ده‌ستی رادێ به نوسینه‌وه‌ی نۆتی برینه ئاشناکه‌ی دۆعای دایکان و
گوێمان له سه‌مفۆنیای ته‌رمی خاک ده‌بێته‌وه!
3.11.2012
+ نوشته شده در یکشنبه چهاردهم آبان ۱۳۹۱ ساعت 9:25 توسط .
|
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.