شێعری ف.ر.ئۆمید
ف.ر.ئۆمید-سه‌قز
بریا سه‌د بریا !
تۆ،خۆشکی من ده‌بوویت و
من خۆشه‌ویستی تۆ
دیکه نه‌چاو له دیتنت
شه‌رمی هه بوو
نه دڵیش حاشا
له کۆڵان بوایه یا شه‌قام
تێر تێر به هه‌ناری بێقه‌راریمه‌وه
ده‌تم گوشا و
په‌یتا په‌یتا له‌خوم خانه‌ی عه‌شقی تۆدا
به هه‌ناسه‌ت مه‌ستم ده‌کرد و
ده‌بووی به دایکی من
باوه‌شت ده‌بوو به جێ‌ژوان و ماڵم
نه‌رمه نه‌رمه بۆ چاوه‌کانت
ده‌بووم به سیا چه‌مانه و
له گۆی کانیاوی سینگت
قومێ هه‌نگوینی باڵاتم
ده‌هۆنیه‌وه بۆ،
تاڵی دووریت و
باسکم ده‌بوو به سه‌رینت
باوه‌شت نه‌رم و گه‌رم
ده‌بوو به پێ خه‌فم
تۆ ده‌بووی به من
منیش ده‌بووم به تۆ
ئاخ !ته‌نیا شه‌وێ
ده‌بووین به ئاشقه‌و ماشقه
هه‌تا به‌یان له باڵام ده‌ئاڵایت
بۆ باڵات ده‌بووم به ئاڵا
دوایین ساتی ژیان
بۆت ده‌بووم به‌مۆم
سه‌وز و سپی وسوور
هه‌ڵ ده‌گرسام و
ده‌سووتام.
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.