شێعری ئیسماعیل ئیسماعیل زاده
ژن زۆر دووره، ژن زۆر نزیکه!
ئیسماعیل ئیسماعیل زاده-نۆڕوێژ
ژن، زۆر دووره!
بۆنی به ده‌ماره‌کانی هه‌موو شه‌وێکدا ده‌گه‌ڕێ.
ژن، گوڵدانێکی تۆختر و قوڵتر و کۆنتری هه‌ڵگرتووه،
بۆن به لێوی چیها ساڵی مردووه‌وه ده‌کا:
مردووه‌کانی پیاو،
مردووه‌کانی خاک له شه‌ڕگه‌ی نێوان من و خوێندا،
مردووه‌کانی خۆی که به‌ره‌و به‌رۆکی خزیون!
ژن زۆر نزیکه!
خۆی له هه‌موو شوێنێکی رۆژ ده‌خشێنێ!
ئێستا باران به‌ژانه‌وه‌یه،
با- به‌ژانه‌وه‌یه،
خاک به‌ژانه‌وه‌یه،
من و ته‌نانه‌ت تۆش به‌ژانه‌وه‌ی!
ژن له نێو ئه‌و هه‌مووه گه‌مارۆیه‌دا،
پێده‌که‌نێ!
له ده‌ستێکیدا، یه‌که‌م رۆژباشی دره‌ختی سێ‌و رێک ده‌گوشێ و
به‌ویتر،
ته‌لێک له‌نێوان شه‌و و به‌یان ده‌خاته سه‌ما!
ئای که ئاگر و ئاسن و ئه‌وین چ ئاوازێکن بۆ خوێندن،
ئێستا له ئاسمانی ژن‌دا دوو کۆتر له تیشک
نسێ ده‌خه‌نه سه‌ر لێوه نه‌تاشراوه‌کانی زاتێکی هاوشێوه‌ی خۆی!
18.7.2012
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.