چیرۆکی گى‌دوومووپاسان
گى‌دوومووپاسان
وه‌رگێڕ:سوله‌یمان شه‌ریفی-بۆکان
چل ڕۆژى ڕه‌به‌ق گشت جێيه‌كى بۆ كار پشكنيبوو. زێده‌كه‌ى واته ئاواري له پارێزگاى مانش به‌جێهێشتبوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كارێكى بۆ ئه‌و تێدا نه‌بوو. 27 ساڵه‌يه‌كى باڵابه‌رزى زيت بوو كه له‌وه‌پێش له دارتاشيێك كارى ده‌كرد. دوو مانگ بوو بنه‌ماڵه خه‌رجيان ده‌كێشا. ئه‌وكه كوڕه گه‌وره‌ى ماڵێ بوو، به درێژه‌ى بێكارى گشتى، ده‌سته به‌هێزه‌كانى له‌سه‌ر سنگى دانابوو بێكار له ماڵى دانيشتبوو. بژيو به ئه‌سته‌مى ده‌هاته‌ده‌ست دوو كچى بنه‌ماڵه به داهاتێكى كه‌مه‌وه كاريانده‌كرد، ئه‌ويش كه (ژاك ڕاندێڵ)ى به‌هێز بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بێكار بوو هيچ فرمانێكى نه‌ده‌كرد، له ڕاستيدا هه‌ر خه‌رجى له ئه‌ستۆى ماڵێ بوو. له شاره‌وانى نێونووسى كردبوو، ده‌فته‌رداره‌كه پێى‌وتبوو ده‌بێ له ناوه‌ند له كار بگه‌ڕێى. له به‌ر ئه‌وه له‌ته‌ك پێناسه‌كه‌ى، حه‌وت فڕانك له گيرفاندا، جووتێ كه‌وش و شه‌ڕواڵێك و كراسێكى زيادى خسته‌ناو بوخچه سپيه‌كه‌ى كه به سه‌ر داره ده‌سته‌كه‌يه‌وه به‌ستبوو، نابيوويه سه‌رشانى و له شار هاتبووه‌ده‌ر. شه‌و ڕۆژ، بێ‌بژيو، له ڕێگا بێ‌كۆتاييه‌كاندا، له ژێر تيشكى هه‌تاو و ڕه‌هێڵه‌ى باران ڕێگه‌ى بڕيبوو تا گه‌ييبووه ئه‌م وڵاته سه‌رسووڕهێنه‌ره كه كرێكاران كاريان تيا ده‌دۆزييه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دارتاش بوو، هه‌وه‌ڵ واى بيركرده‌وه كه ده‌بێ له دارتاشيێك ده‌سكا به‌كار. به‌ڵام ده‌چووه هه‌ر دارتاشيێك پێيان‌ده‌گوت: له‌به‌ر بێكارى شاگرده‌كه‌ى خۆشمان ده‌ركردووه. ئه ويش كه له‌به‌ر گه‌ڕان نيوه گيانێكى بۆ مابۆه‌وه بڕياريدا هه‌وه‌ڵ كارێ كه دييه‌وه تێيدا خه‌ريكبێ. به‌و بۆنه‌وه ده‌ستيكرد به كارى وه‌ك، يه‌خته‌رمه‌چى، به‌ردبڕين، داربڕين، ماڵات‌گرتنه‌وه، كه‌رێزكه‌نى، داربه‌ستن و شوانه بزنى له كوێستان، هه‌موو ئه‌و كارانه هيچى مزێكى زياتر له دوو سێ (سو‌و يان) نه‌بوو. چونكه ته‌ماحى خاوه‌نكار و وه‌رزێران كه ده‌يانزانى ئاتاجه ده‌بووه هۆى ئه‌وه كه مزێكى كه‌مترى بده‌نێ. ئێستا ماوه‌ى حه‌وتوويه‌ك بوو كه نه هيچى پێمابوو نه هيچيشى وه‌چنگ‌كه‌وتبوو. جارجار به پاڕانه‌وه له‌به‌ر ماڵى ژنانى دڵنه‌رم، له‌تكه نانێكى وه‌ده‌ست‌ده‌كه‌وت، ڕۆژاوا بوو، ژاك ڕاندێڵ شه‌كه‌ت، به لاقى كوتراو، زگى برسى و ڕۆحى خه‌مين، به پێخاوسى و به‌سه‌ر گژوگياى قه‌راغ ڕێگا‌دا ده‌ڕۆيشت. دوايين جووت كه‌وشى دڕابوو، كه‌وشه‌كانى كه‌شى له‌مێژبوو له كه‌ڵك‌كه‌وتبوون. ئه و ڕۆژه شه‌ممه‌يه‌كى ئاخرى پايز بوو، هه‌وره‌كان قورس و به‌له‌ز، به بايه‌ك كه هووشه‌ى له‌نێو داره‌كاندا ده‌هات، به ئاسماندا ده‌ڕۆيشتن. وێده‌چوو باران ببارێ. ده‌شته‌كه له‌و ئێواره و شه‌وى يه‌كشه‌ممه‌دا چۆڵ‌بوو. كاوكۆتى جێ‌جێ له‌سه‌ريه‌كهه‌ڵچنراو له‌ناو مه‌زراكاندا وه‌كوو كارگى زلى سه‌ير و سه‌مه‌ره خۆيان ده‌نواند. ئه‌و زه‌وييانه‌ى بۆ ساڵى دوايى كێڵڕابوون ڕووت ده‌هاتنه پێش‌چاو، ڕاندێڵ برسيبوو، له‌و برسييه‌تييه دڕندانه‌ى كه واى له ورچ ده‌كرد، هێرش بۆ پياو بێنێ. ئيتر هێزى تێدا نه‌مابوو، هه‌نگاوى گه‌وره‌ى هه‌ڵدێناوه تا له شه‌قاوه‌كانى كه‌مكاته‌وه. سه‌رى قورس و گه‌رم داهاتبوو، چاوى سوور و لێوى وشك ببوو، دارده‌سته‌كه‌ى به ئيشتياى له‌سه‌ر كوتانى هه‌وه‌ڵين ڕێبوارێ كه به‌ره و ماڵ بێته‌وه له ده ستدا ده‌گوشى، له كێڵگه‌كانى قه‌راغ ڕێگا، له سێوكى به‌جێماوى دواى كێڵان ده‌گه‌ڕا، ئاخ! ئه‌گه‌ر چه‌ند دانه‌يه‌كى بديبايه‌وه، ئێزنگى وه‌كۆده‌كرد و ئاورێكى له قووڵكێدا ده‌كرده‌وه، به باشى ده‌يبرژاندن و ئه و خوارده‌مه‌نييه خڕ و گه‌رمانه‌ى له ده‌سته ته‌زيوه‌كانى ده‌گرت و زگى خۆى پێ‌تێر ده‌كرد، به‌ڵام له‌و وه‌رزه‌دا هه‌ر نه‌ده‌كرا سێوك ببينێته‌وه. ده‌بوو وه‌كوو دوێنێ شه‌و چه‌وه‌نده‌رێ له مه‌زرايه‌ك هه‌ڵكه‌نێ و وه‌به‌ر قه‌پاڵى بدا. دوو ڕۆژ بوو له ژێر ته‌وژمى هزره‌كانيدا ڕێگه‌ى ده‌بڕى و به ده‌نگى به‌رز له‌گه‌ڵ خۆي‌دا قسه‌ى ده‌كرد. تا ئه‌وده‌م قه‌ت به له پێش‌چاوگرتنى هه‌موو ئيمكاناتى ساكارى خۆى، به ته‌واوى بير‌ى له كارێ بۆ ژيوار نه‌كردبۆوه. به‌ڵام ئێستا شه‌كه‌ت، گه‌ڕانى به‌رده‌وام و بێ‌ئاكام بۆ كار، وه‌ڵامي(نا)ى خاوه‌نكار، جووڵانه‌وه‌ى ناجۆر له‌گه‌ڵى، شه‌و له‌سه‌ر گژوگيا نووستن، برسيه‌تى و ڕقێك كه خاوه‌نماڵه‌كان سه‌باره‌ت به به‌ڕه‌ڵاكان بوويان، هه‌موو ڕۆژێ ئه م پرسياره‌ى له مێشكى دا دووپات‌ده‌كرده‌وه كه: (بۆچى له ماڵ نه‌مايه‌وه؟) خه‌مێ كه له به‌كارنه‌هێنانى باسكه به‌كار و تژى له هێزه‌كانى له‌به‌ريبوو، بير‌ى دايك و باوكى كه بێ‌پاره له ماڵێ ده‌ژيان، ورده‌ورده لێوڕێژى ده‌كرد له ڕقێكى ئاگراوى، هه‌ر ڕۆژێك، هه‌ر سه‌عاتێك و هه‌ر ده‌قه‌يێك ئه‌م تووڕه‌ييه، له قه‌واره‌ى ڕسته‌گه‌لێكى كورت و ڕقاوى، بێ‌ده‌سه‌ڵاتى خۆى ده‌هاتنه سه‌رزارى.
لاوه‌كه له كاتێكدا جه‌سته‌ى به‌سه‌ر به‌رده‌كاندا ڕاكێشده‌كرد، به پێخاوسى هه‌نگاوى هه‌ڵدێناوه و به تووڕه‌ييه‌وه ده‌يوت: «چاره‌ڕه‌شى، ... چه‌رمه‌سه‌رى، ... ڕه‌وه‌يه‌ك به‌رازى كێوى!... ته‌نانه‌ت چوار سووم پێ‌نييه،... چوار سو‌و... ئێستا ده‌بارێ... به‌رازه‌كێوييه‌كان!»
ئه‌و سه‌باره‌ت به‌م زۆره كه چاره‌نووس له حه‌ق مرۆڤدا ده‌يكرد و ئه‌م بێداده بێ‌به‌زييانه‌ى سروشت، ئه‌م نه‌نكه كوێره، هه‌ستى به بێزارييه‌كى زۆر ده‌كرد. له كاتێكا ددانى لێكده‌سوو دووپاتى‌ده‌كرده‌وه: «به‌رازه‌كێوييه‌كان!» له‌و كاته‌ى مه‌ردم شێويان ده‌كرد، به ڕوانين له دووكه‌ڵه تۆخه‌كه‌ى كه له قۆڵه‌كووره‌ى سه‌ر شيروانييه‌كان هه‌ڵده‌ستا، بێ‌ئه‌وه‌ى بير له بێدادييه‌كانى ديكه وه‌ك تووڕه‌يى و دزى بكاته‌وه، ئيشتياييه‌كى به ته‌وژمى بوو بچێته ژوورى يه‌كێ له و ماڵانه و دانيشتووه‌كانى بكوتێت و شێوه‌كه‌يان لێبخوا. له‌به‌ر خۆيه‌وه ده‌يگوت:«ئێستا من مافى ژيانم نييه، منيان وێڵكردووه له برسا بمرم، قه‌يناكه من هه‌ربه شوێن كاردا ده‌گه‌ڕێم، به‌رازه كێوييه‌كان!»
ئێشى له‌شى، ئه‌شكه‌نجه‌ى ورگى، كاسيه‌كى ترسێنه‌رى له مێشكيدا وه‌ديهێنابوو، له مێشكيدا ئه‌م بيره ساكاره‌ى قوتكردبۆوه كه«من مافى ژيانم هه‌يه، چونكه هه‌ناسه هه‌ڵده‌كێشم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌وا هى هه‌موو خه‌ڵكه، ئه‌گه‌ر وايه كه‌س ناتوانێ من بێ نان بكا.» باران به‌و سه‌رمايه به ڕێژنه ده‌بارى. ڕاوه‌ستا و له‌به‌ر خۆيه‌وه وتى: ئه‌م چه‌رمه‌سه‌رييه! مانگێكى كه بۆ كار ده‌گه‌ڕێم و ده‌چمه‌وه بۆ ماڵێ. له ڕاستيدا هه‌ر له‌و كاته‌ى كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵى له مڵێشكدا بوو، بير‌ى ده‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر له زێده‌كه‌ى خۆى كه خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌يانناسى، هه‌ركارێكى بكردايه چاتر له‌وه بوو كه له‌م ڕێگا بێ‌كۆتاييانه‌دا كه مه‌ردمه‌كه‌ى له‌ى بێزار بوون سه‌رگه‌ردان بێ. ئه‌گه‌ر دارتاشى نه‌بوو، ماڵاتى ده‌گرته وه و كرێكارى ده‌كرد، چاڵى هه‌ڵده‌كه‌ند يان به‌ردى ده‌شكاند، به‌ڵام كاتێ داهاته‌كه‌ى له ڕۆژدا 20 سو‌و بوو، به‌رده وام له‌ته‌ك برسيه‌تى ئا‌وه‌ڵدوانه بوو.
ئه‌وه‌ى له بوخچه‌كه‌ى مابۆوه و له ملى پێچا تاكوو پێش له‌و بارانه سارده بگرێ كه به سنگ و پشتى ده‌هاته خوارێ، به‌ڵام كاتێ كه ڕوانى له ژێر باراندا خووسابوو. زۆر به خه‌فه‌ت له په‌ڕانپه‌ڕى خۆى ڕوانى، له‌وه‌ى كه نه‌يده‌زانى په‌نا بۆ كوێ به‌رێ و وه‌حه‌سێ، له‌وه‌ى كه ده‌يدى هيچ داڵده‌يه‌كى نييه هه‌ستى به ناهومێدى ده‌كرد. شه و سێبه‌رى ڕه‌شى خسته‌سه‌ر كێڵگه‌كان، زۆر له دوور په‌ڵه‌يه‌كى ڕه‌شى له‌نێو چيمه‌نه‌كان هاته‌پێشچاو، مانگايه‌ك بوو. له جۆگه‌كه‌ى قه‌راخ ڕێگا‌كه په‌ڕييه‌وه و بێ ئه‌وه‌ى بزانێ چيده‌كا، به‌ره‌وڕووى چوو. كاتێ گه‌يشته لاى، وڵاخه‌كه سه‌ره‌زله‌كه‌ى بۆ لاى وه‹سووڕاند. بير‌ى كرده‌وه:«ئه‌گه‌ر ليوانێكى لێبوايه، ئێسته ده‌متوانى بڕێ شير بخۆمه‌وه». هه‌ر دوكيان چاويان لێكتربڕى. له‌پڕ شه‌قێكى له وڵاخه‌كه‌دا و وتي« هه‌سته!» مانگاكه هه‌ستا و هێشتى گوانه قورسه‌كه‌ى بگرێته ده‌ست. له‌ژێر زگى مانگاكه‌دا به پشت ڕاكشا و تا ماوه‌يه‌كى زۆر گوانه پڕ له شيره گه‌رمه‌كه‌ى گرتبۆوه ده‌ست و ده‌يمژت. هه‌تا ئه‌و كانييه زيندووه شيرى لێهات نۆشى. به‌ڵام باران به ڕێژنه ده‌بارى و ده‌شته‌كه چۆڵوهۆڵ بوو، هيچ داڵده‌يێك نه‌بوو، سڕ ببوو، ده‌يڕوانييه تيشكى ده‌لاقه‌ى ماڵێك كه له نێوان داره‌كاندا ديار بوو. مانگاكه ديسان جه‌سته قورسه‌كه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى پانكردبۆوه و خه‌وتبوو. له لاى ڕاوه‌ستا. ده‌ستى به‌سه‌ريدا هێنا و له‌وه‌ى كه تێرى كردبوو، سپاسى كرد. هه‌ناسه‌ى به‌هێز و قورسى وڵاخه‌كه وه‌ك دوو ئه‌ستوونى هه‌ڵم له كونه‌لووته‌كانى ده‌هاته‌ده‌ر و له سه‌روچاوى كوڕه‌ى ده‌دا، له‌به‌رخۆيه‌وه وتى:«له‌ژێر جه‌سته‌ى ئه‌م مانگايه سه‌رمات نابێ.» ده‌سته‌كانى خسته به‌ينى سنگ و لاقه‌كانى مانگاكه‌وه تاكوو له گه‌رماى له‌شى كه‌ڵكوه‌رگرێ. له‌و به‌ينه‌شدا ئه‌وه‌ى به مێشك گه‌يشت كه شه‌و تا به‌يانى بلكێ به زگى گه‌رمى مانگاكه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ڕا به شوێن جێگه‌يه‌كى باش‌دا و نێوچاوانى نا به گوانه گه‌رم و زله‌كه‌يه‌وه كه ماوه‌يێ له‌مه‌وبه‌ر شيرى لێخواردبۆوه. ماندوو و هيلاك بوو خێرا خه‌وى لێكه‌وت. چه‌ند جار كه پشت و زگى سڕ ببوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستا و ئه‌ملاو ئه‌ولايه‌كى ده‌كرد و لا ته‌زيوه‌كه‌ى ده‌نا به ورگى مانگاكه‌وه و شه‌كه‌ت ده‌چووه و خه‌و. قوققه‌ى كه‌ڵه‌بابێك خه‌به‌رى كرده‌وه. لاوه كه هه‌ستا به‌ره‌به‌يان بوو. باران خۆشيكربۆوه و ئاسمان ساو بوو. مانگاكه لمبۆزى له‌سه‌ر زه‌وى دانابوو چووبۆه خه‌و. كوڕه‌كه داهاته‌وه ده‌ستى له‌سه‌ر زه‌وى دانا و لووته ته‌ڕ و زله‌كانى ڕامووسى و وتى:«مێهره‌بانه‌كه‌م.... ماڵاوا تا جارێكى كه... تۆ مانگايه‌كى باش بووى... ماڵاوا ... » له دوايدا كه‌وشه‌كانى له‌پێكرد و ڕۆيى.
دوو سه‌عاتى ته‌واو هه‌ر به‌و ڕێيه‌ى دوێنێدا ڕۆيشته‌وه. ئه‌ونده ماندوو ببوو كه ناچار له قه‌راخ ڕێگا‌كه دانيشت. ڕۆژ ببۆوه و زه‌نگى كليسا هاتبووه ده‌نگ. پياوان به به‌رگى سپى و ژنان به كڵاوى سپييه‌وه، پياده يا خۆ سوار له عه‌ڕابه كه‌وتبوونه‌رێ تاكوو يه‌كشه‌ممه له لاى خزم و دۆست له دێى دراوسێ ڕايبوێرن.
شوانێكى ته‌ژه، به 20 سه‌ر مه‌ڕ و گه‌ماڵێكى زه‌لامه‌وه لێى‌نزيك‌بۆوه. ڕاندێڵ هه‌ستا و سڵاوى كرد و وتى:«تۆ كارێكت نييه بۆ كرێكارێ كه خه‌ريكه له برسا بمرێ؟» شوانه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قسه‌يه‌كى ناحه‌زى به‌و به‌ڕه‌ڵايه كوتبێ وتى:«بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى له ڕێگا‌كاندا وێڵ بسووڕێته‌وه كارم نييه.» دارتاش به كه‌سه‌ره‌وه گه ڕاوه له قه‌راخ ڕێگا‌كه دانيشته‌وه. ماوه‌يه‌كى زۆر بۆ دڵسۆزێ ده‌گه‌ڕا تا تكاكه‌ى دووپاتكاته‌وه.
هه‌روا چاوه‌ڕوان دانيشت، له ئا‌كامدا ده‌وڵه مه‌ندێكى «ڕێدينگۆت*» پۆشى هه‌ڵبژارد كه زنجيرێكى زێڕين سه‌ر سنگى ڕازانبۆوه.«دوو مانگه بۆ كار ده‌گه‌ڕێم وه‌چنگم نه‌كه‌وتووه، ته‌نانه‌ت سوويه‌كيشم پێ‌نييه.» پياوه تازه پيداكه‌وتوه‌كه وه‌ڵاميداوه :«ده‌بوو ئه‌و ئاگاداريه‌ت بخوێنبايه‌وه كه له‌نێو شاريانداوه، سواڵكردن له هه‌رێمى ئه‌م شاره‌دا قه‌ده‌غه‌يه. ئه‌وه‌ش بزانه كه من شاره‌وانى ئه‌م باژێره‌م و ئه‌گه‌ر زوو له‌به‌ر چاوم وننه‌بى ده‌ستوورده‌ده‌م بتگرن.» ڕاندێڵ كه سه‌ير تووڕه ببوو، له‌به‌ر خۆيه وه وتى:«ئه‌گه‌ر بمگرن لانيكه‌م له برسا نامرم.» گه‌ڕاوه و له كن جۆگه‌له‌كه دانيشته‌وه. چاره‌گێك دوايى دوو پۆليس له ڕێگا‌كه وه‌ده‌ركه وتن . شانبه‌شانى يه‌كتر، به كڵاوى ڕازاوه و چه‌كبه‌ستى چه‌رمى زه‌رد به دوگمه‌ى كانزاوه كه ده‌توت بۆ ترساندن به هه‌ڵاتندانى تاوانباره‌كان له‌ژێر تيشكى هه‌تاو ده‌دره‌وشاوه، هه‌نگاويان هه‌ڵدێناوه.
دارتاش زانى كه به شوێن ئه‌ودا هاتوون، به‌ڵام هيچ نه‌جووڵاوه. له‌پڕ هه‌ستى كرد كه ده‌بێ له‌گه‌ڵيان به شه‌ڕ بێ و بگيرێ و تۆڵه‌ى خۆى بكاته‌وه. پۆليسه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ى نه‌يانديبێ، به شه‌قاوى قورس و ڕێك كه وه‌ك مراوى ده‌چوون، نزيكده‌بوونه‌وه. كاتێ گه‌يشتنه هه‌مبه‌رى وايان‌نيشاندا كه تازه‌يان ديوه. ڕاوه‌ستان بێ ترس و به‌مۆڕه‌وه لێيان‌روانى، پۆليسه مه‌زنتره‌كه هاته‌پێش و پرسى:
ـ لێره چ ده‌كه‌ى؟
ـ ده‌حه‌سێمه‌وه.
ـ له كوێوه دێى.
ـ ئه‌گه‌ر بمه‌وێ پێتان بڵێم له كوێوه هاتووم ده‌بێ سه‌عاتێ زياتر دانيشم و نێوى ته‌واوى ئه‌و شارانه به‌رم كه پێياندا هاتووم.
ـ بۆ كوێ ده‌چى؟
ـ بۆ شارى ئاوارى.
ـ له كوێيه؟
ـ له پارێزگاى مانشه.
ـ ئه‌وى زاگه‌ته؟
ـ ئه‌رێ.
ـ بۆچى له‌وێ هاتوويه‌ده‌ر؟
ـ بۆ كار.
پۆليسه‌كه وه‌ك كه‌سێ كه خۆشيه‌كه‌ى لێتێكچووبێ، ڕوويكرده هاوكاره‌كه‌ى و به تووڕه‌ييه‌وه وتى: هه‌موو به‌ڕه‌ڵايێك واده‌ڵێن، من چاكيان‌ده‌ناسم، ديسان درێژه‌ى پێدا:«پێناسه‌ت پێيه؟
ـ پێمه.
ـ بابيبينم!
راندێڵ پێناسه بێ‌بايه‌خ و كۆن و چڵكنه‌كه‌ى كه له‌به‌ر مانه‌وه‌ى زۆر له‌تله‌ت ببوو، له گيرفانى ده‌رهێنا و دايه ده‌ست پۆليسه‌كه. ئه ويش به ورته‌ورت له‌به‌ر خۆيه‌وه خوێندييه‌وه و تووڕه له‌وه‌ى كه‌سێ له خۆى زيره‌كتر كايه‌ى پێده‌كا، پێناسه‌كه‌ى پێداوه و كورته‌بيرێكى كرده‌وه و ديسان پرسى:
ـ پووڵت پێيه؟
ـ نا.
ـ هيچ؟
ـ هيچ.
ـ ته‌نانه‌ت سوويێكيش؟
ـ ته‌نانه‌ت سوويێكيش.
ـ ئه‌ى چۆن ژيوار ده‌كه‌ى؟
ـ به هه‌رچيێك كه بمده‌نێ.
ـ ئه‌گه‌ر وايه سواڵده‌كه‌ى؟
ڕاندێڵ بێ‌ترس وتى: هه‌ر كات بتوانم. به‌ڵام پۆليسه‌كه وتى: من تۆ به تاوانى به‌ڕه‌ڵايى و پارسه‌كردن، بێ‌داهاتى و بێكارى و سووڕانه‌وه له ڕێگا‌كاندا ده‌گرم و فه‌رمانت پێده‌ده‌م له‌گه‌ڵم بێى.
دارتاش هه‌ستا و وتى: هه‌رچى ئێوه بتانه‌وێ. چووه نێوان دوو پۆليسه‌كه وێستاو ته‌نانه‌ت وه‌كوو ئه‌وان قه‌ڵافه‌تى گرت و درێژه‌ى پێدا:«بمبه‌ن و له به‌نديخانه‌م كه‌ن! لانيكه‌م كاتى باران ميچێ به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه هه‌يه.» ئينجا به‌ره‌و ئه‌و شاره كه شيروانييه‌كانى له پشت داره خه‌زه‌ڵوه‌رێنه‌كانه وه ديار بوو، وه‌ڕێكه‌وتن. ئه‌و ده‌مه‌ى به شاردا تێده‌په‌ڕين، كاتى نزا بوو. مه‌يدان پڕبوو له مه‌ردمێ كه خێرا له قه‌راخ شه‌قام ڕيزيان به‌ست بۆ ديتنى تاوانبارێ كه كۆمه‌ڵێك زاروزيچى كه‌وتبووه شوێن. ژن و پياو ئه‌م لاوه گيراوه‌يان به ڕقێكى سووتێنه‌ر و ئيشتيايه‌كى هوندوورى به به‌رد پێدادان، چڕنووك‌كێشان، و به‌ر مست‌دان و پێخوست‌كردنى ده‌ڕوانى، له خۆيان ده‌پرسى ئاخۆ دزى كردووه يان پياوى كوشتووه. قه‌سابێك كه له‌وه پێش سه‌ربازى ئه‌رته‌ش بوو سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌يكه ئه‌وه سه‌ربازێكى هه‌ڵاتووه. توتن‌فروشێ وايده‌زانى كه ده‌يناسێ و پێيوابوو به‌يانى پووڵێكى قه‌ڵبى 50 سانتيمى لێوه‌رگرتووه و مسگه‌رێ به ئارخه‌يانى ده‌يوت: ئه‌و كوژه‌ره‌كه‌ى ئاغاي«ماڵه[4]»ى ڕه‌حمه‌تييه كه له 6 مانگ له‌وه پێشه‌وه پۆليس بۆى‌ده‌گه‌ڕا.
كاتێ كه ڕاندێڵ له‌گه‌ڵ دوو پۆليسه‌كه چوونه ناو هۆڵى دانيشتنى شاره‌وانى، دى كه شاره‌وان له پشت مێزه‌كه‌وه دانيشتبوو.شاره‌وان هه‌راى كرد:«به‌هبه‌هـ! پێخاوسى خۆشڕابوێرى من! پێم‌كوتبووى كه ده‌تگرم. ده‌ى ئاغاى پۆليس بۆم وه‌گێڕه.»
پۆليس وه‌ڵاميداوه:«وێڵێكه، بێ‌ماڵوجێ ئاغاى شاره‌وان! هيچ‌كارێ بۆ داهات يا هيچ پاره‌يه‌كى له‌خۆى نييه به‌هۆى سواڵ و وێڵى له ماڵ و شه‌قامان گيراوه، پێناسه‌كه‌شى به ته‌كووزه»
شاره‌وان وتى پێناسه‌كه‌م بده‌نێ، پێياندا و خوێندييه وه و ده‌ستوورى دا«گيانى بگه‌ڕێن»، گه‌ڕان و هيچيان نه‌دۆزييه‌وه. شاره‌وان به شكه‌وه له ڕاندێڵى پرسى: ـ ئه‌مڕۆ به‌يانى له ڕێگا چتده‌كرد؟
ـ به شوێن كاردا ده‌گه‌ڕام.
ـ له ڕێگا؟
ـ ئه‌ى به ته‌مان بچمه ناو مێشه و له كار بگه‌ڕێم؟
دوو پياو وه‌كوو دوو گه‌لى دژبه‌يه‌ك به ڕقێكى دڕندانه‌وه لێكتريان ده‌ڕوانى. شاره‌وان له‌سه‌رى ڕۆيشت و وتى:«پێم‌خۆشه ڕه‌هات كه‌م، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى كه ئيتر له ڕێگا نه‌تبينمه‌وه.» دارتاش وه‌ڵاميداوه:
ـ زۆرتر پێم‌خۆشه بمخه‌نه به‌نديخانه‌وه، به قه‌د خۆى ڕێگا گه‌ڕاوم.
شاره‌وان به توندى وتى: ـ بێ‌ده‌نگ به. ئه‌مجار فه‌رمانى به پۆليسه‌كان دا:«ئه‌م پياوه به‌رنه دوو سه‌د ميتر ئه و لاى شار و به‌ڕه‌ڵاى كه‌ن با بڕوا به شوێن كاريدا.» ڕاندێڵ وتى:«لانيكه‌م شتێكم بده‌نى بيخۆم.» شاره‌وان به تووڕه‌يه‌وه وتى: هه‌ر ئه‌وه‌مان مابوو شتێكيشت ده‌ينێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژنێكى به‌هێزى به‌ڵام ڕاندێڵ زۆر پياوانه وه‌ڵاميداوه: ئه‌گه‌ر به‌رمده‌ن له برسا بمرم، وام لێده‌كه‌ن خراپ بجووڵێمه‌وه. به گۆڕى بابى ئێوه‌ى زگزله‌وه. شاره‌وان هه‌ستا و دووپاته‌ى كرده‌وه:«زووتر بيببه‌ن تا له‌وه زياتر ڕه‌قم هه‌ڵنه‌ستاوه.» پۆليسه‌كان باسكيان گرت و به پاڵ برديان. دارتاش بێ‌ته‌قه‌لا له‌گه‌ڵيان ڕۆيى. به شاردا تێپه‌ڕين و گه‌يشتنه ڕێگا. دوو پۆليسه‌كه برديانه دوو سه‌د ميتر ئه‌ولاى شار و گه‌وره‌كه‌يان وتى:«بڕۆ! ئيتر له‌م شاره نه تبينمه‌وه.» ڕاندێڵ بێ‌ئه‌وه‌ى وه‌ڵامێ بداته‌وه و بزانێ بۆ كوێ ده‌چێ كه‌وته‌ڕێ. چاره‌گێك بيست ده‌قه به كاسى و گێژى بێ‌ئه‌وه‌ى بير له شتێ بكاته‌وه له ڕێگا‌دا به‌ره‌و پێش ده‌چوو.به‌ڵام كاتێ به به‌رماڵێكى گچكه‌ى ده‌لاقه ئاوه‌ڵه‌دا ڕاده‌برا، بۆنى گۆشتاو سنگى ئاخنى و وادارى كرد له پێش ماڵه‌كه‌دا ڕاوه‌ستێ. له‌پڕ برسيه‌تيه‌كى بێ‌ئامان و شێتانه له پێيخست. نزيكبوو وه‌ك به‌ڕه‌ڵايه‌كى ڕاسته‌قينه له‌به‌ر ماڵه‌كه بكه‌وێ. به ده‌نگێكى به‌رز و پڕ له گريان نه‌ڕاندى:«خودايه! خۆزگه ئه‌مجار شتێكم ده‌نێ.» به دارده‌سته‌كه‌ى درگاكه‌ى كوتا، هيچ ده‌نگێ نه‌بوو. توندترى كوتا و هه‌رايكرد:«ئه‌رێ كه‌س له ماڵ نييه ئه‌م درگايه بكاته‌وه؟» ديسان هيچ ده‌نگێ نه‌بوو. له كاتێكدا كه نزيك ده‌لاقه‌كه ده‌بۆوه، پاڵيكى پێوه‌نا هه‌واى پڕ له بۆنى گۆشتاو و گۆشتى كوڵاو و كه‌له‌م، هروژمى كرده‌ده‌رێ. دارتاش خۆى فڕێ‌دا ناو ماڵه‌كه. دوو ده‌ورى له‌سه‌ر مێزه‌كه بوو، بێ‌شك خاوه‌نانى ماڵ بۆ نزا چووبوونه كليسا و چێشته‌كه‌يان له‌سه‌ر گازه‌كه به‌جێهێشتبوو. گۆشتاوێكى به‌له‌زه‌تى يه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ ساڵات. نانى تازه له‌سه‌ر تاقه‌ى سه‌ر كووره ديوارييه‌كه له نێوان دوو شووشه‌ى پڕ وه‌به‌چاو ده‌هات. ڕاندێڵ له پێشدا خۆى خسته سه‌ر نانه‌كه و به ڕقێكى زۆره‌وه وه‌كوو ئه‌وه‌ى بيه‌وێ پياوێك له‌تله‌ت كا لێكيدڕى و زۆر دڕندانه ده‌ستى كرد به خواردن. له‌تى گه‌وره‌ى ده‌پچڕى خێرا خێرا قوتيده‌دا. به زوويه‌ك بۆنى گۆشتاو كێشاييه لاى كووره‌كه و له‌دواى ئه‌وه‌ى كه قابله‌مه‌كه‌ى داگرت، جنچكه گۆشتێكى گه‌وره‌ى به چنگاڵ لێده‌رهێنا. له دواييدا ده‌وريه‌كه‌ى پڕ كرد له گێزه‌ر و كه‌له‌م و پيواز، له پێش خۆى له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ى دانا. وه‌كوو ئه‌وه‌ى له ماڵى خۆى دانيشتبێ گۆشته‌كه‌ى چوار له‌تكرد و ده‌سيكرد به خواردن. كاتێ كه ته‌واوى گۆشته‌كه و نيوه‌ى سالاده‌كه‌ى خواردبوو، هه‌ستيكرد توونيه‌تى و، يه‌كێ له شووشه‌پڕه‌كانى داگرت. هه‌ركه ئاوه‌كه‌ى كرده ليوانه‌كه زانى ئاوجۆيه(بيره). گرينگ نه‌بوو، گه‌رمى ده‌كرد و ئاگرى ده‌خسته ده‌ماره‌كانييه‌وه له دواى ئه و هه‌مووه هه‌ڵچۆقين له‌به‌ر سه‌رما خواردنه‌وه‌يه‌كى خۆش‌بوو. زۆر به‌تام بوو، چونكه له دواى ماوه‌يه‌كى زۆر ده‌يخوارده‌وه. ليوانێكى ديكه‌ى پڕكرده‌وه و به دوو قوم هه‌ڵيقوڕاند. زۆرى پێنه‌چوو سه‌رخۆش بوو. ده‌توت ورگى تووشى به‌خته‌وه‌ريه كى گه‌وره بووه. ئه‌مجار به كاوه‌خۆ ده‌يخوارد. له‌سه‌ره‌خۆ ده‌يجاوى و نانه‌كه‌ى له گۆشتاوه‌كه هه‌ڵده‌كێشا. ته‌واوى گيانى گڕيگرتبوو، به‌تايبه‌ت ناوچاوانى كه خوێنى تێده‌گه‌ڕا.
له‌پڕ ده‌نگى زه‌نگێكى دوور هاته‌به‌رگوێى. دۆعا ته‌واو ببوو، خه‌ڵك ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ شتێكى بێجگه‌له ترس، هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ى كه هه‌موو بوونه‌وه‌رێك له كاتى ترس‌دا وشيار ده‌كاته‌وه، دارتاشى ڕاپه‌ڕاند. پاشماوه‌ى نانه‌كه‌ى كرده گيرفانێك و شووشه ئاوجۆكه‌شى خسته گيرفانێكى تره‌وه. به خێرا خۆى گه‌يانده ده‌لاقه‌كه و له ڕێگاكه‌ى ڕوانى، هێشتا چۆڵ بوو. له ده‌لاقه‌كه خۆى فڕێدا‌ده‌رێ و كه‌وته‌ڕێ. به‌ڵام به جێى ئه‌وه‌ى ڕێيه‌كه بگرێته‌به‌ر، چووه‌ناو كێڵگه‌يه‌ك و به‌ره‌و مێشه‌يه كى دوور ڕۆيى. هه‌ركه گه‌يشته مێشه‌كه شووشه ئاوجۆكه‌ى ده‌رهێنا و قه‌پاڵێكى له نانه‌كه گرت و به قومى گه‌وره ده سيكرد به خواردنه‌وه. له ئا‌كامدا بير‌ى شێوا، چاوى لێڵ و ئه‌ژنۆى سست بوو. گۆرانييه‌كى فۆلكلۆرى كۆنى ده‌وت: ئاى! تووچنين چه‌نده خۆشه.....چه‌نده خۆشه.....چه‌نده خۆش!
ئێستا به‌سه‌ر گژوگيا چڕ و ته‌ڕ و وشكه‌كاندا ده‌ڕۆيشت و ئه‌م فه‌ڕشه نه‌رمه ئيشتياى تافى مناڵى يانى سه‌رمه‌قولانجى تێدا زيندوو كردبۆوه، كشاوه و سه‌رمه‌قولانجێكى لێدا، هه‌ستاوه و ديسان لێيداوه و له به‌ينيدا ديسان ده‌يكوته‌وه: ئاى! تووچنين چه‌نده خۆشه.....چه‌نده خۆشه.....چه‌نده خۆش!
له‌پڕدى، گه‌يشتۆته قه‌راخ ڕێگا‌كه و له‌وسه‌رى ڕێگا‌كه كيژێكى كه‌ڵه‌گه‌تى به‌ديكرد. واديار بوو كاره‌كه‌رێكه و له شار ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوو سه‌تڵى شيرى كربوو به‌سه‌ر دارێكه‌وه و خستبوويه سه‌ر شانى. ڕاندێڵ كه داهاتبۆوه، به چاوگه‌لێكى ئاورين وه‌كوو چاوى گورگێ كه له مامزێك بڕوانێ، ده‌يڕوانييه كچه‌كه. كچه‌كه سه‌ريهه‌ڵێنا و ئه‌وى دى، به پێكه‌نينه‌وه به ده‌نگێكى به‌رز وتى:«ئه‌وه تۆ بووى گۆرانيت ده‌وت؟» لاوه‌كه هيچ وه‌ڵامينه‌داوه و هه‌رچه‌ند كه قووڵكێكى قووڵ له نێوان ئه‌و و كچه‌كه‌دا بوو بازى دا و په‌ڕييه‌وه. كچه، كه له‌پڕ ئه‌وى له هه‌مبه‌ر خۆى ديبوو داچڵه‌كى و وتى:«يا مه‌سيح! ترسام!» به‌ڵام لاوه هيچى نه‌ده‌بيست. مه‌ست و لێوه ببوو. ئه‌مجار تووشى هه‌ستێ له برسيه‌تى به‌ته‌وژمتر ببوو. ئاوجۆ، ئيشتياى پياوانه‌ى كه دوو مانگ سه‌ركووتكرابوو، ئێستا زيندوو كردبۆوه. ئيشتياى به‌ته‌وژم، لاوى، هێز و هه‌موو ئه‌و ئيشتيايانه‌ى كه سروشت له‌ناو له‌شى پياوانيدا داناوه، له له‌شيدا هارووژابوون. كچه له‌لاى دووركه‌وته‌وه و ترسێكى ز ۆر له ڕوخسار و چاو و زارى نيوه‌كراوه و ده‌ستى ئاوه‌ڵاى به‌ديده‌كرا. لاوه‌كه هه‌ردووشانى كچه‌ى گرت و بێ‌ئه‌وه‌ى شتێ بڵێ، پاڵيپێوه‌نا بۆ نێو ڕێگا‌كه. كچه سه‌تڵه‌كانى له شان خزا و به ده‌نگێكى به‌رز له كاتێكا شيره‌كه‌يان لێده‌ڕژا به‌سه‌ر ڕێگا‌كه‌دا خلۆر بوونه‌وه. كه‌مێ قيژاندى و كاتێ كه زانى كه‌س نايه‌ته يارمه‌تى و كوڕه‌ش نايه‌وێ بيكوژێ، خۆى دابه‌ده‌سته‌وه. زۆرى حه‌ولنه‌دا و تووڕه‌نه‌بوو. چونكه پياوه‌كه مه‌ست و به‌هێز بوو. كوڕه به‌م هروژمه ئيشتياى نيشته‌وه له‌م كاره‌ى خۆى شڵه‌ژا و له ترسان به‌ته‌واى هێزه‌وه هه‌ڵات. كچه‌ش چه‌ند به‌ردێكى تێگرت كه دوان سيانێ وه پشتى كه‌وت. ماوه‌يه‌كى زۆر هه‌ڵات و هه‌ستى به ماندووييه‌كى بێ‌پێشينه له خۆي‌دا كرد. ئه‌ژنۆكانى له‌شيان بۆ هه‌ڵنه‌ده‌گيرا. هزرى ئاڵۆز و بير‌ى شێواو بوو. نه‌يده‌توانى بير له هيچ شتێك بكاته‌وه. له‌بن دارێ دانيشت، هێنده‌ى پێنه‌چوو خه‌وى لێكه‌وت.
له‌پڕ له خه‌و ڕاپه‌ڕى. چاوى كرده‌وه دوو پۆليسه‌كه‌ى به‌يانى به‌سه‌ر خۆيه‌وه دى كه خه‌ريكبوون قۆڵبه‌ستيان ده‌كرد. پۆليسه گه‌وره‌كه وتى :«ده‌مزانى كه ديسان ده‌تگرمه‌وه.» ڕاندێڵ بێ‌ئه‌وه‌ى وه‌ڵامێ بداته‌وه، هه‌ستا. ئه‌گه‌ر به جۆرێ بجووڵايه‌ته‌وه، لێيانده‌دا، چونكه ئێستا ته‌واو له ده‌ستياندا بوو. ڕاوێ بوو كه‌وتبۆوه ده‌ست ڕاوچيه‌كانى. ڕاوچيانێ كه به‌ره‌و به‌نديخانه‌يان ده‌برد و ئيتر به‌رياننه‌ده‌دا. پۆليسه‌كه پێيوت:«ڕێكه‌وه.» وه‌ڕێكه‌وتن. شه‌وێكى شووم و ڕه‌ش به‌ره‌و نزيكبوونه‌وه بوو. له دواى ماوه‌يێك گه‌يشتنه شار ده‌ركه‌ى ته‌واوى ماڵه‌كان كرابۆوه. چونكه هه‌موويان ڕووداوه‌كانى ئه‌مڕۆيان ده‌زانى. پياوان و ژنانى تووڕه وه‌كوو ئه‌وه‌ى كه‌سێ ماڵيانى دزيبێ و خراپيان له‌گه‌ڵ جووڵابێته‌وه، چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و پياوه چاره‌ڕه‌شه بوون و ده‌يانويست پڕ به‌دڵ دژوێنى ده‌نێ.
ئه‌م وه‌زعه له هه‌وه‌ڵ ماڵى شار هه‌تا شاره‌وانى كه شاره‌وان له‌وێ چاوه‌ڕاونى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له به‌ڕه‌ڵا بوو، ده‌هاته پێش‌چاو. شاره‌وان هه‌ركه له دووره‌وه دى، گوڕاندى:«به‌هبه‌هـ! پێخاوسى خۆشڕابوێرى من! ئێمه لێره چاوه‌ڕێت بووين.» شاره‌وان كه زۆر كه‌م خۆشحاڵ ده‌بوو، به خۆشيه‌كه‌وه ده‌سته‌كانى لێكده‌سوو و ده‌يكوت:«پێم‌كوت... كه ئيتر نه‌يه‌ته ڕێگا.» له دواييشدا به پێكه‌نينێكى تاڵه‌وه وتى:
ـ به‌ڕه‌ڵا، به‌ڕه‌ڵاى چه‌په‌ڵ، بيست ساڵ ده‌چييه به‌نديخانه‌وه! پێخاوسى خۆشڕابوێرى من!
[1] Avaray
[2] Jacques Randel
* Redingot : باڵاپۆشێكى (كه‌وا) يه‌خه ئاواڵه‌ى داوێن‌درێژه.
[4] Male
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.