وه‌رگێڕانی شێعری ئه‌خه‌وان
گابه‌ردی پیر
اخوان
وه‌ر گێڕانی ئازاد:فه‌ردین ره‌شیدی-سه‌قز
هه‌مو زڕه‌ی زه‌نجیرمان له ده‌ستدا
پاوانه‌ی تاریکی له پێ بوو
مه‌ودای زه‌نجیروپاوانه
هه‌تا سینگی گابه‌ردی پیربوو
هه‌ر که‌س بۆ ڕزگاری خۆی به‌خه‌م بوو
که‌س نه‌بوو خه‌به‌ر،
له‌وه‌ی له ده‌ست و پێ بوو!
که هاتینه خۆ، دیتمان
هه‌موو پێبه‌سته‌ی یه‌ک بازنه‌ی خه‌مین بووین
هه‌نگاومان بوو به یه‌ک، دوو سێ کان
به‌ره‌و مه‌رگی زڕه ،ژیانی هه‌تاو
له‌سه‌ر سینگی گابه‌رد نووسراوه‌یک بوو
ئه‌وه‌ی ڕزگاره، ده‌م خات به پشتدا
یه‌ک یه‌ک چوون وبه‌گه‌ل ماندوو گه‌ڕانۆ
نه‌بوو ده‌ست که‌وت له یه‌ک، بۆ چی وه‌ها بوو!؟
هه‌موو به یه‌ک هێز و به‌یه‌ک ده‌نگ
یه‌ک،دوو،سێ
گابه‌ردناڵاندی وعاقێبه‌ت که‌وت به پشتدا
پیاوێک که زاناتر بوو له هه‌موان
تۆزی له‌سه‌ر پشتی گابه‌رد لادا
سه‌ری سووڕما دیسان که خوێندی
ئه‌وه‌ی ڕزگاره، بمخات به‌پشتدا !
+ نوشته شده در یکشنبه هجدهم تیر ۱۳۹۱ ساعت 12:51 توسط .
|
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.