شێعری هه‌ڵاڵه عه‌بدوڵڵاهی
وه‌کوو ئێواره‌یه‌کی تاران
هه‌ڵاڵه عه‌بدوڵڵاهی-بانه
له حه‌ڵقومی سه‌عاته‌کانه‌وه
هه‌ڵم هێنجاوی
که من هێشتاش ته‌نهاییه‌کانم
به سوچی قژه‌کانته‌وه عه‌قره‌به‌یه
به سه‌ردڵمه‌وه سنجاقه
ئه‌م په‌نجه‌ره ده‌کرێته‌وه
من پێده‌که‌نم
له سه‌رپێستی گوڵه گه‌نم
له سه‌ر که‌وشه پاژنه به‌رزه‌کانم
له سه‌ر هه‌ر ستونێکی هه‌ناسه‌ت
ته‌نها ده‌ستم کێشاوه‌ته ناو مووه‌کانی سه‌رت
شانم حه‌وا داوه و
دلستێرێکی سارد و
گه‌رمی په‌نجه‌کانتم
وه‌کوو ئێواره‌یه‌کی تاران
هه‌موو عه‌سرێکی نیوه چۆڵم بیر ده‌باته‌وه
+ نوشته شده در دوشنبه پنجم تیر ۱۳۹۱ ساعت 13:47 توسط .
|
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.