شێعری تۆماس تڕانستڕۆمێر= Tomas Tranströmer
ئه‌ندێشه‌کی توڕه
تۆماس تڕانستڕۆمێر= Tomas Tranströmer
و/له سوێدییه‌وه: ڕه‌حمانی سۆفی
تۆفانێک هێز به باڵی ئاش ده‌به‌خشێ
که کێویانه له تاریکی شه‌ودا بگه‌ڕێ، و
نه‌بوون به زمهه‌ڕ بکا
تۆش به هه‌مان قانون چاوچڕی خه‌وی
شه‌وچرای ده‌ست
ژێر زگی بۆرکوسه‌ی خۆڵه‌مێشییه
بیره‌وه‌رییکی ته‌ماوی
له قوڵایی ده‌ریادا نوقم ده‌بێ
له‌وێ ده‌یبه‌ستێ، و
ده‌بێته په‌یکه‌رێکی نامۆ
سه‌وزه خه‌زه گۆچانی تۆیه
ئه‌و که‌سه‌ی گه‌ڕۆکی ده‌ریابێ پته‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه.
+ نوشته شده در دوشنبه پنجم تیر ۱۳۹۱ ساعت 0:35 توسط .
|
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.