شێعری ئێریکا جانگ
برووسکە
ئێریکا جانگ
و/له ئینگلیسییهوه:سولهیمان موکریانی-بۆکان
شاعیر نووسەر و مامۆستای ئەمریکایی کۆلێژی بێرناڕدی لە ١٩٦٣دا تەواو کردووە و ماستەری هوونەرو ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە سەدەی ١٨دا لە زانستگای کۆلۆمبیا وەرگرتووە (١٩٦٥) بەهۆی یەکەم ڕۆمانی کەنێوی ترس لە فڕینە نێوبانگی دەرکرد ئەو ڕۆمانە باس لەهەست و ویستوو داخوازێکانی ژنان دەکا جانگ زیاتر لە١٥ کتێب و بڵاڤۆکی هەیە لە نیووڕک سیتی هاتۆتە دنیاو گەورە بووە کچی نێونجی بنەماڵەکەیان بووە.
برووسکە
لە سەر سەندەڵی چەرمی ڕەش دانیشتووم من
بیردەکەمەوە
لە دووکەڵی جگەرە کە هەڵدەستێ
بەرەو هەوا و
لوولی دەدا پەڕەکانی ژیانم
دەتگوت پەڕاوێکی شیعرە
بازدە دا لە بەینی
ڕابردوو داهاتوو دا
ئەگەر ئەمن بگەڕێمە دوا دوا دواوە
هەست بە مەرگێ دەکەم
کە لە دایک بوونە بۆ ژیانێکی تر
مردم بەئاگر لە ژیان دا پێش ئەوەی کە
بمرم بە ئاو دوو جار یان زاتر
ڕۆژانی ڕابردووم دیتەوە و من
ژیامەوە ئەوان
دەتگوت جل و بەرگەکانم تاقی دەکەمەوە
ئەگەر داهاتوو بانگم کا بە ئیشاڕەیەک
وەشۆنی دەکەوم من
سواری دووکەڵێکی کەی جگەرە دەبم
لە مابەینی پێست و هەوادا
هەست دەکەم بە سنوور
دەبمە هەڵم و
گیانم ون دەبێ
چلۆن ئوستوورە ئاوایە
دەسووتێن گۆناکانم لەهەوادا
بڵێسەیان وەک شۆنی پێکدادانی دوو هێمان
تێکەڵاو دەبن و
دەبنە یەک
ئای لە تۆقینەوەی قەراخی گیانم
لە لێواری پەنجەرەی زەمان من
ژیان دەگرمە بەر و
دەڕوانمە
بێ نەهایەت
Aura
I sit in the black leather chair
meditating
on the plume of smoke that rises
in the air,
riffling the pages of my life
as if it were a book of poems,
flipping through
past & future.
If I go back, back, back,
riding the plume of smoke,
I find I died
in childbirth in another life,
died by fire in the life before that,
died by water twice, or more.
I pick out days
& relive them
as if I were trying on dresses.
When the future beckons,
I follow,
riding another plume of smoke,
feeling the barrier
between skin & air
evaporate,
& my body disappear
like the myth it is.
My cheeks burn against the air,
flaming where two elements collide
& intermingle
becoming one.
Oh explosion at the body's edge!
I live on a ledge of time,
gazing
at the infinite.
(پێشهنگ)گۆڤارێکی ئهدهبی یه ،سهکۆی ئازادی بڵاوکردنهوهی بهرههمی شاعیر و نووسهرانی نوێخوازه و سهر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایهکی تایبهت نییه.