شێعری فه‌ردین ره‌شیدی
په‌ری!
فه‌ردین ره‌شیدی-سه‌قز
ئه‌ی شازاده ،ئه‌ی کچی خودا!
تۆ
له پێده‌شتی ئاسمان و شه‌و
مانگ وئه‌ستێره
ئاوێنه وهه‌سێڵی پڕله‌ماسی
پیاسه‌ده‌که‌ی
په‌ری!
تۆ خولیای دونیای جوانیت و
ئاسمان جێگای هه‌ڕه‌شه
تریشقه‌ی هه‌ور
زرمه‌ی شه‌لاقی خودا
له‌سه‌ر پشتی پڕ له‌گوناهی با
سووتانه، بۆ کڕوزه
په‌ری!
که‌مێ،ده‌مێ،وه‌ره‌خوار
هه‌ستی شاعیرێک ببزوێنه
په‌ری!
ماوه‌یکه به‌ر ده‌رکه‌ی خه‌یاڵم،
بۆمیوانداریت چراخانه
بۆی مێخه‌ک وزێروته‌ی زه‌ڕده‌شت
به‌دیواری دڵما ئاوێزانه
په‌ری!
پێم ده‌ڵێن:تۆله‌وڵاتی شێعردانامۆی
بۆچ چاوه‌ڕوانیێکی کۆن
به‌باڵای شێعره‌کانته‌وه دیاره
په‌ری!
ئه‌وه‌م گوتوه وه ئاوا ده‌ڵێم:
میوانێک خۆشه‌ویست ترله‌گیان
په‌ری شازاده‌ی کچی خودا
قه‌راره له‌ئاسمانه‌وه بێ
شه‌که‌تی وهیلاکی ڕێ
له‌کانیاوی شێعری مندا،
به‌قومێک خه‌یاڵ، له‌خۆی دابشۆرێ.
په‌ری!
زوو وه‌ره هه‌ناسه‌م له‌سه‌ر لێوم چاوه‌ڕوانه
په‌ری!
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.