رۆمانی "له شه‌کری شووتی‌دا"
3
له شه‌کری شووتی‌دا
رۆمانی له شه‌کری شووتی‌دا یه‌کێک له به‌رهه‌مه ناسراوه‌کانی نووسه‌ری پۆست‌مودێڕنی ئامریکایی "ریچاڕد براتیگان"ه. ئه‌و رۆمانه له لایه‌ن خاتوو " که‌ژاڵ ساڵحی "یه‌وه کراوه‌ته کوردی و ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی له تیراژی ۱۰۰۰ دانه‌دا و له دوو توێی ۱۵۵ لاپه‌ڕه دا چاپی کردووه.
ئه‌وه‌ی پێویسته وه‌ک قسه له‌سه‌ر کاره‌کانی براتیگان بێته ئاراوه، له زمان وه‌رگێڕه‌وه هه‌ر له کۆتایی ئه‌و نووسراوه‌یه‌دا ده‌یهێنینه‌وه. به‌ڵام له بابه‌ت وه‌ره‌گێڕه‌وه ده‌بێ بڵێم پێشتریش چه‌ند به‌رهه‌مێکی له ئه‌ده‌بی گه‌ڵان وه‌رگێراوه. کاره‌کانی بارتێلمێ، پارکێر، ئیلیاتی و ... که ده‌قی وه‌رگێرانه‌کانی نیشان‌ده‌ری توانایی وه‌رگێڕه به سه‌ر زمانی کوردی و راز و ره‌مزه‌کانی وه‌رگێران‌دا.له وه‌رگێڕانی رۆمانی له شه‌کری شووتی‌دا، زمانێکی پته‌و وێڕای ته‌نزێکی براتیگانی به‌رهه‌مێکی سه‌رنج راکێشیان پێشکه‌ش کتێبخانه‌ی کوردی کردووه. وه‌رگێڕ له مه‌ڕ براتیگان و کاره‌کانی‌یه‌وه ده‌ڵێ:
ریچاڕد براتیگان رۆمان‌نووس و شاعیری هه‌ڵکه‌وته‌ی هاوچه‌رخی ئامریکایی‌یه، وه‌سفی به‌رهه‌مه‌کانی"براتیگان" کارێکی ساکار نییه. هیچ شێواز و قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی و نه‌ریتێکی مێژوویی ناتوانین به بنه‌مای شێوازی تایبه‌تی نوسین و شێعری ئه‌و بزانین. سه‌باره‌ت به نووسینه‌کانی ته‌نانه‌ت ئه‌و کێشه‌یه‌ش له ئارا دایه که ئاخۆ له چوارچێوه‌ی کام چه‌شنی ئه‌ده‌بی‌دا جێ‌گیر ده‌بن. ئایا به راستی ده‌توانین رۆمانه‌کانی ناوی رۆمانیان له‌سه‌ر دابنێین؟ ئایا له به‌ستێنی ئه‌ده‌بی داستانی‌دا باسیان له‌سه‌ر ده‌کرێ؟ ره‌نگه باش‌تر وابێ بڵێین ئه‌و شێوازه "شێوازی براتیگانی"یه و بڕواه.
به‌رهه‌مه‌کانی "براتیگان" له سه‌رێکه‌وه نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ نووسینه‌کانی"ویرجینیا وۆڵف" و "ولادیمێر مایاکۆفسکی" هه‌یه و ویسته ده‌روونی‌یه‌کانی نووسه‌ر به باشی له به‌رهه‌مه‌کانی‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه. هه‌ر به‌و هۆیه خوێنه‌ری به‌رهه‌مه‌کانی "براتیگان" خۆی به دوور و به ده‌ر له‌و به‌رهه‌مانه هه‌ست ناکا، چون "براتیگان" به توانایی‌یه‌کی ته‌واوه‌وه له به‌رهه‌مه‌کانی‌دا بۆ هه‌ڵبه‌ستنی پێوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر حه‌ولی داوه و ئه‌و ره‌وته به تایبه‌ت له رۆمانی" له شه‌کری شووتی‌دا" زۆر به‌رچاوه.
براتیگان نووسه‌رێکی تایبه‌ته و دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی به‌سترانه‌وه‌ی ئه‌و به شێواز یان ره‌وتێکی تایبه‌تی ئه‌ده‌بی‌یه‌وه کارێکی ئه‌سته‌مه. جوانی‌ناسی ئه‌و ئاوێته‌یه‌که له ده‌ست‌که‌وته‌کانی سوڕریالیسمی فه‌ڕانسه‌وی و بیرۆکه‌ی دژه بۆڕژوازی، که ناوئاخنی به‌رهه‌مه هونه‌ری‌یه‌کانی هاوچه‌رخی ئه‌وی پێک دێنا. له هه‌مان کات‌دا جوانی‌ناسی ئه‌و به ته‌واوی دژی باوک‌سالاری راده‌وه‌ستێ.
براتیگان له سه‌ر داوای"جان لێنوون" و"پاول مه‌ک کارتی" و چه‌ند هاوڕێی له تاقمی"بیتێلز" چه‌ند شیعر و چه‌ندین به‌ش له رۆمانه‌کانی له سه‌ر کاسێت تۆمار کرد و به ناوی "گوێ راداشتن بۆ ریچاڕد براتیگان" بڵاوی کرده‌وه. ئه‌و نه‌واره‌ش زۆر تازه‌گه‌ری سه‌رنج‌راکێشی تێ‌دا کرابوو. بۆ وێنه شێعرێکی به ناوی "عاشقانه" به حه‌ڤده راوێژی تایبه‌ت که له لایه‌ن که‌سانی جوداوه خوێندراوه‌ته‌وه تۆمار کردوه.
دوای ئه‌و پێشوازی‌یه گه‌رمه‌ی له کتێبی "راوی قزڵ‌ئاڵا له ئامریکا" کرا "براتیگان" ئیتر ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ره‌خسابوو که هه‌ر کتێبێکی بیهه‌وێ چاپی بکا و هه‌ڵبه‌ت هه‌ر واشی کرد. ئه‌و ته‌نانه‌ت کتێبێکی به ناوی "که‌ره‌م که‌ن ئه‌و کتێبه داچێنن" بڵاو کرده‌وه. ئه‌و کتێبه بریتی بوو له هه‌شت شێعر و به‌سته‌یه‌ک تۆوی گوڵ و گیا، به‌سته نه‌کراوه‌کانی ئه‌و کتێبه ئێستاش لای هه‌ندێک له کولکسیۆنێره‌کان پارێزراوه و به هه‌زاران دۆڵاڕ نرخی بۆ دیاری کراوه.
براتیگان دوایین کتێبی به ناوی "که وایه -با- هه‌مووی به ده‌م –با-دا نادا" له ساڵی 1982دا بڵاو ده‌کاته‌وه.
به‌رهه‌مه‌کانی براتیگان به شێوه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر شوێنیان له سه‌ر نووسه‌رانی هاوچاخی خۆی له ئامریکا و له وڵاتانی دیکه‌ش‌دا داناوه. رۆمانی له شه‌کری شووتی‌دا وه‌ک به‌ناوبانگ‌ترین به‌رهه‌می براتیگان و نموونه‌ی سه‌رکه‌وتوو و به‌رزی رۆمانی پۆست مودێرن ناسراوه.
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.