کۆ چیرۆکی پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی
ناساندنی کتێبه تازه‌کان
2
پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی
کۆ چیرۆکی "پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی" کتێبێکی نوێی "عه‌زیز مه‌حموودپوور"ه که له لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی کووڵه‌پوشتی و له تیراژی 1000 دانه و له دوو توێێ 130 لاپه‌ڕه دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌رهه‌مه سێهه‌مین به‌رهه‌می نووسه‌ره که کۆی چیرۆکه‌کانی کتێبی دووهه‌می و 12 چیرۆکی تازه‌ی گرتۆته خۆ.
نووسینی عه‌زیز ئه‌گه‌ر به پێێ ئه‌و پێناسه‌یه‌ی بۆ راوێژ کراوه هه‌ڵبسه‌نگێنین ده‌توانین بڵێین خاوه‌ن راوێژی ده‌ربڕینی خۆیه‌تی. ئه‌وه‌ش وه‌ک خاڵێکی پۆزه‌تیڤ له کاری هه‌ر نووسه‌رێک‌دا دێته ئه‌ژومار. چون نووسه‌رانی نوێکار یان ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له پڕۆسه‌یه‌کی ئه‌زموون و هه‌ڵه‌دا خه‌ریکن به‌رهه‌م ده‌خوڵقێنن ره‌نگه ره‌نگاوڕه‌نگی له کاریان‌دا به‌رچاو بێ، به‌ڵام گه‌یشتن به راوێژێکی تایبه‌ت که نووسین و ده‌ربڕینی ئه‌وانی پێ بناسرێته‌وه له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌وه متمانه به توانای زمانی و پوخته‌یی ده‌ربڕینیان تا راده‌یه‌ک دژواره.
عه‌زیز مه‌حموودپوور به پێچه‌وانه‌وه وه‌ک نووسه‌رێکی به ئه‌زموون پاش "حه‌شری ره‌نگه‌کان" به جه‌خت له سه‌ر ئه‌و وزه‌یه‌ی له ده‌بڕینی ساکار و گێڕانه‌وه‌یه‌کی داستانی‌دا هه‌یه، کاری خۆی درێژه پێ‌دا و تا ئێستاش له هه‌ر کام له به‌رهه‌مه‌کانی‌دا توانیوێتی جه‌غزی ئه‌و شێوه ده‌ربڕین و گێڕانه‌وه‌یه هه‌راوتر کاته‌وه و له کورتیله چیرۆکه‌وه تا چیرۆکی تاڕاده‌یه‌ک درێژی پێ بێنێته به‌رهه‌م. بۆ وێنه ده‌توانین له کاره‌کانی پێشووی‌دا ئاماژه به "درۆیه‌ک بۆ چوارشه‌ممۆی داهاتوو" بکه‌ین که یه‌کێک له کاره سه‌ره‌تایی‌یه‌کانی ئه‌و ئه‌زموونه بوو. له درێژه‌ی پوخته‌کردن و پاراوتر‌کردنی ئه‌و شێوه گێڕانه‌وه‌یه له داویین کاره‌کانی‌دا چه‌ند چیرۆکی درێژی وه‌ک "پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی" و "خولیایه‌ک له چه‌شنی سمێڵ"دا ناوبه‌رین. کۆی ئه‌و ورده کاری‌یانه‌ی که هه‌ر جاره‌ی نووسه‌ر له نووسینه کورته‌کانی‌دا ده‌ری خستوون له‌و چه‌ند کاره درێژه‌ی‌دا به جوانی خۆ ده‌نوێنن و وه‌ک نموونه‌ی هه‌ره باشی ئه‌زموونی نووسه‌ر ده‌توانین بیان خوێنینه‌وه و چێژیان لێ‌وه‌رگرین. شایانی باسه که ئه‌و جۆره ده‌ربڕینه‌ی عه‌زیز له نێو نووسه‌رانی هاوته‌مه‌ی خۆمان‌دا چ لێره و چ له‌و دیو به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌وه لێک جودا ده‌بنه‌وه:
یه‌که‌م توانای زمانی نووسه‌ره ، واته نووسه‌ر به باشی له توانایی‌یه‌کانی زمانی ئاسایی بۆ گێرانه‌وه جوداکان که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. ئه‌وه‌ش به‌و هۆیه‌یه که شێوه ده‌ربڕینی تیپه جوداکانی کۆمه‌ڵ له کرێ‌کار و نووسه‌ر و رۆشنبیره‌وه بگره تا پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی...ده‌ناسێ و ده‌ش‌زانێ له کوێ‌دا که‌ڵکیان لێ وه‌رگرێ. ئیتر له نووسینی ئه‌ودا "زارا عه‌جه‌م" و "ئه‌و نووسه‌ره‌ی پێێ خۆشه له شه‌وێک‌دا چاره چیرۆک بنووسێ" وه‌ک یه‌ک نادوێن. ره‌نگه بگوترێ ئه‌گه‌ر وا نه‌با سه‌یر ده‌بوو. راست خاڵی جێێ ئاماژه لێره دایه که به‌ڵێ گێڕانه‌وه‌ی زۆریه‌ک له نووسه‌رانی ئه‌و جیله به هۆی زاڵ نه‌بوون به‌سه‌ر ئه‌و وزه‌ییه‌ی زمان دا زۆر جار ناکارامه ده‌نوێنێ.
دووهه‌م : عه‌زیز هه‌ر له‌سه‌ره‌تای کاری نووسینیه‌وه ته‌نزی ده‌نووسی. " که‌ر له کوێ که‌وتووه و کونده له کوێ دڕاوه" له کاره سه‌ره‌تایی‌یه‌کانی بوو که وه‌ک ده‌قی ته‌نز- هه‌ڵبه‌ت چیرۆکی ته‌نز - به توانایی و تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه، بڵاو بۆوه. دواتر به نووسینی چیرۆک درێژه‌ی به کاری ئه‌ده‌بی دا و له‌و رێیه‌ش‌دا وه‌کی ئاماژه‌مان پێ‌کرد تا ئێستا سێ کۆ چیرۆکی بڵاو کردۆته‌وه. به‌ڵام تا دوایین کاره‌کانیشی نه‌یویستووه له ته‌نز به یه‌کجاری داببڕێ. چون گرینگی و وزه‌ی ته‌نزی ناسیوه. هه‌ربۆیه ره‌گه‌یه‌کی ته‌نز له ده‌ربڕین و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ودا به‌رده‌وام خۆ ده‌نوێنێ و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌ش خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی خۆش‌تر ده‌کا و...
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.