رۆمانی تۆقی عه‌زازیل
ناساندنی کتێبه تازه‌کان
۱
تۆقی عه‌زازیل
رۆمان و رۆمان‌نووسین له دیارده‌کانی ژیانی مودێڕنن. ئه‌و دیارده‌یه‌ی نووسین، دره‌نگ هاتنه پانتای نووسینی کوردییه‌وه به‌ڵام وه‌ک هه‌موو دیارده تازه‌کان به نیسبه‌ت کورده‌وه زوو وه‌رگیراو و له لایه‌ن نووسه‌رانی به توانای ئه‌و بواره‌وه نووسینی رۆمان به زمانی کوردی تاقی کرایه‌وه و ئیستا پاش چه‌ندین ده‌یه رابردن به سه‌ر نووسینی ئه‌و یه‌که‌م ده‌قانه‌ی وه‌ک رۆمان پێشکه‌ش کتێبخانه‌ی کوردی کراون، ده‌توانین بڵێین کوردیش خاوه‌ن رۆمان و رۆمان‌نوسه. به‌ڵام شاره‌زایانی ئه‌ده‌بی کوردی باش ده‌زانن که تا ئێستاش ژوماری ئه‌و رۆمان و رۆمان‌نووسانه‌ی له کوردستان‌دا ده‌ژین به به‌راود له گه‌ڵ نووسه‌رانی بواره‌کانی تری وه‌ک شێعر و ... زۆر که‌م‌ترن و ده‌توانم بڵێم ئه‌و ژوماره که‌مه وڵام‌ده‌ره‌وه‌ی ویستی روو له گه‌شه و ژوماری روو له زیادبوونی خوێنده‌وارانی کورد نییه. هه‌ر بۆیه چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر رۆمانێک له کوردستان ده‌بێ پێشوازی لێ‌بکرێ و نووسه‌رانی ئه‌و بواره دژواره‌ی ئه‌ده‌ب زیاتر هان بدرێن که به‌رهه‌می زیاتر و داهێنه‌رانه‌تر پێشکه‌ش کتێبخانه‌ی کوردی بکه‌ن. کتێبخانه‌یه‌ک که له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌میش دا له‌و بواره‌دا لاواز و ده‌ست کورته.
له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ دا چه‌ندین به‌رهه‌می نوێ هاتنه نێو کتێبخانه‌ی کوردییه‌وه که حه‌ول ده‌ده‌م سه‌ره‌تا له‌و ماڵه دا وه‌ک ناساندن بیانناسێنم و ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن مه‌ودای دا له داهاتوو دا هه‌ندێک لایه‌نیان بخه‌مه به‌ر سه‌رنج و رای خوێنه‌رانی ئازیز.
رۆمانی تۆقی عه‌زازیل له 175 لاپه‌ڕه‌دا و به تیراژی 1000 دانه له لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی کووڵه‌پشتی‌یه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه. سه‌ید قادری هیدایه‌تی نووسه‌ری تۆقی عه‌زازیله و پێشتریش نۆوێلێکی به ناوی ده‌نگی نوخته بڵاو کردبووه. به پێێ ناسینێک که له جۆری گێڕانه‌وه و تێکنیکی کاری نووسه‌ر هه‌مبوو چاوه‌ڕوان ده‌کرا له درێژه و ده‌وامه‌ی کاره‌کانی پێشووی‌دا و به هه‌مان شێوازی ده‌نگی نوخته ده‌قێکی داستانی هاتبێته به‌رهه‌م که زیاتر له سه‌ر ته‌کنیکه گێڕانه‌وه‌یی‌یه‌کان و زووم کردنه سه‌ر بابه‌ته وره‌ده‌کان که یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌کانی نووسینه پۆست‌مودێڕنه‌کانه جه‌ختی کردبێ. به‌ڵام له رۆمانی تۆقی عه‌زازیل‌دا ئه‌وه‌نده‌ی نووسه‌ر گرینگی داوه به گێڕانه‌وه هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش په‌روه‌رده کردنی مانای به لاوه مه‌به‌ست بووه، به‌و راده‌یه‌ی گرینگی داوه به ئه‌ده‌بی‌یه‌تی به‌رهه‌م، به‌و راده‌یه‌ش حه‌ولی داوه بۆ گرنگی‌دان به تاقی‌کردنه‌وه‌ی گێرانه‌وه له بواره‌کانی دیکه‌ی که په‌ل‌وپۆی ما‌نایان کۆمه‌ڵ‌ناسی و کۆمه‌ڵ‌ناسی‌سیاسی و تا راده‌یه‌کی زۆریش "کۆنینه‌ناسی" شێوه بیرێکی تایبه‌ت ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ی له رۆمانی تۆقی عه‌زازیل‌دا جێی سه‌رنجه زمانی گێڕانه‌وه و له‌ویش گرینگ‌تر بابه‌تی به‌ر باسی‌یه‌تی که له‌کورده‌واریدا که‌م‌تر له چوارچێوه‌ی گێڕانه‌وه‌ی داستانی‌دا ئاوڕیان لێ‌دراوه‌ته‌وه.
راوێژی راوی رۆمان که پێک‌هێنه‌ر و نیشان‌ده‌ری فه‌زای گشتی رۆمانه‌که‌شه. نیشان‌ده‌ری ده‌روونی ئه‌وه وه‌ک مرۆڤی سه‌ڵت و هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازه نهێنی‌یانه‌یه که پێوه‌ندی ئه‌و و باقی ئینسانه‌کانی کورد به دینه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌ر بۆیه نووسه‌ر له‌و بواره‌دا توانیویه‌تی له‌و هێزه رازاوییه‌ی ناتالی سارۆت به ترۆپیسم ناوی ده‌با که‌ڵک وه‌رگرێ. سارۆت ئه‌و زاراوه‌یه‌ی له زانستی ژیوناسی خواستۆته‌وه و مانایه‌کی نوێێ پێ‌به‌خشیوه. له راستی‌دا ئه‌و وشه‌یه نیشان‌ده‌ری توانایی‌یه‌کی رازاوی‌یه که گوڵه به‌ڕۆژه به‌ره‌و خۆر وه‌رده‌سووڕێنێ. سارۆت ده‌ڵێ له رۆمان‌دا ئه‌و توانایی‌یه بریتی‌یه له‌و حاڵات و عاده‌ته شاراوه و نه‌به‌دی‌یانه‌ی مایه‌ی ورووژانی کردار و گوتار و هه‌ستی ئینسانن. هه‌رچه‌نده ئه‌و توانا و وزه‌یه شاراوه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نووسه‌ر به جوانی چووبێته ناخی که‌سایه‌تی‌یه‌کانی‌یه‌وه بوونی وزه‌یه‌کی وه‌ها له رێی کردار و هه‌ڵس‌وکه‌وت و گوته‌ی ئاسایی ئه‌وانه‌وه ده‌ناسرێته‌وه. له‌و رۆمانه‌دا که‌سایه‌تییه‌کان و به تایبه‌ت شێخی ته‌کیه‌دار و راوی سه‌ره‌کی و سه‌لاح به بیرێکی جودا له‌وانه‌وه هه‌رکام به کۆی گوته و گێڕانه‌وه‌کانی خۆیان گۆشه‌یه‌ک له‌و وزه‌یه بۆ خوێنه‌ر ده‌ر ده‌خه‌ن...
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.