شێعری تۆماس تڕانستڕۆمێر Tomas Tranströmer
تۆماس تڕانستڕۆمێر
وه‌رگێڕ له سویدییه‌وه: ڕه‌حمان سۆفی
ئاوریل و بێده‌نگی
به‌هار خاپوری چاره‌نووسه
مۆرمه‌خمه‌ڵی تاریکی،
به لاما ده‌خزێته که‌نداڵێکه‌وه
به‌بێ ئاوێنه نوێنی
ته‌نیا شتێکی زه‌رد ئه‌دره‌وشێته‌وه
نێرگزه به‌هاره‌یه
منیش له سێبه‌ره‌که‌ی خۆم دا
ڕاده‌گوێزرێم
هه‌ر وه‌کو که‌مانێک
له جانتا ڕه‌شه‌که‌ی خۆیدا
ته‌نیا ئه‌وه‌ی گه‌ره‌کمه بێژم
له دووره‌و ده‌بروسکێته‌وه
چه‌شن وێنه‌ی زێو
له جامخانه‌ی بارمته فرۆشێکدا
+ نوشته شده در شنبه نوزدهم فروردین ۱۳۹۱ ساعت 15:9 توسط .
|
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.