شێعری ئیبڕاهیم ئه‌حمه‌دی‌نیا
مانگه‌شه‌و خۆشه حیله‌ی ئه‌سپی ره‌ش!
ئیبڕاهیم ئه‌حمه‌دی‌نیا-سنه
به لاپه‌ڕه‌ی به‌ردینی ئه‌شکه‌وته‌وه
به خامه‌ی کرچی نینۆک
وێنه‌یه‌ک ئه‌نه‌خشێنم
له باپیرانم و
ئه‌و گامێشانه‌ی
سبه‌ی له شه‌ڕێکی ئادیارا
که‌وڵ ئه‌کرێن.
نه‌کرا نه‌هێڵین
له مه‌زرابێ فه‌ڕه‌کانا
قالآو هه‌ڵتۆقن
یان له مناڵدانی دایکانمانا
نوتفه‌ی ئه‌و پیاو کوژانه ببه‌سرێ
ئه‌مشه‌و به خه‌نجه‌ری ده‌بانه‌وه دائه‌به‌زن.
یه‌که‌م ژووانیان له سه‌ر تاته‌شۆره‌کان ساز ئه‌درێ.
نه‌کرا نه‌هێڵین
هاوڵه‌ی یاسا
گۆنای کرچی ئه‌شکه‌وت
بڕووشێنێ!
سبه‌ی گه‌ر ساماڵ بێ و
نێرینه‌کان بچنه راو،
بڵێی پڕ به دڵ
سه‌یری بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره‌که‌م؟
له بێشکه‌ی به‌ردا بووم، دوێنێ
باوکی چه‌توونم
بێ پرسی ئیلاهه‌کان
ئاگری هێنایه ئه‌شکه‌وته‌وه؛
که‌له‌بچه له‌ده‌ست، کۆت له‌گه‌ردن.
نه له ئاکاری بێ حیکمه‌تی ئاده‌م شوێنه‌وارێ بوو.
نه‌ک له شه‌رمی ناواده‌ی حه‌واش!
ژماره‌مان نه‌ده‌زانی و
ئاخاوتنمان ژاوه‌ژاوێکی عه‌به‌س بوو!
له‌درزه‌کانه‌وه مانگ و باران دڵۆپه‌یان ئه‌کرد
له بن به‌ردانا به‌رده‌وام
ه‌مشه‌مه کوێره‌و ئافره‌ت
پێکه‌وه ده‌زان!
شه‌مشه‌مه کوێره
به شیری لێڵ
گۆشی کردم
کاتێ قه‌له‌ڕه‌شکه گه‌رای شکاند
بۆ شه‌ریک بوونی خیانه‌ته‌کانی «قابیل»!
نه‌کرا نه‌هێڵن
مانگ هه‌ڵنه‌یه‌ت و
رووته‌ڵیمان به سه‌ر ئاوێنه‌ی ده‌ریاکانه‌وه هه‌ڵنه‌خرێ!
به سه‌ر که‌وڵی ئاسکه‌وه
کۆرپه‌ڵه‌کان
یاری به ئێسقانه کڕاوه‌کان ئه‌که‌ن و
داپیران
ده‌س له‌ملانی بڵێسه
به قژی رزیووه‌وه
تووڵی په‌راسوویان ئه‌ژمێرن!
مانگه‌شه‌و با هه‌ر ببێ
به‌ره‌به‌ره
به پێسته‌کانی راو
عه‌وره‌تمان دائه‌پۆشین و
له تریفه‌دا
گوێ ئه‌ده‌ینه حیله‌ی ئه‌و ئه‌سپانه‌ی
جیاوازی‌یه‌کی ئه‌وتۆیان له گه‌ڵمان نیه!
به ڕاستی
به لاپه‌ڕه‌ی به‌ردینی ئه‌شکه‌وته‌وه
به خامه‌ی کرچی نینۆک
وێنه‌یه‌ک ئه‌نه‌خشێنم
له باپیرانم و
ئه‌و گامێشانه‌ی
سبه‌ی له شه‌ڕێکی ئادیارا
که‌وڵ ئه‌کرێن.
نه‌کرا نه‌هێڵین
له مه‌زرابێ فه‌ڕه‌کانا
قالآو هه‌ڵتۆقن
یان له مناڵدانی دایکانمانا
نوتفه‌ی ئه‌و پیاو کوژانه ببه‌سرێ
ئه‌مشه‌و به خه‌نجه‌ری ده‌بانه‌وه دائه‌به‌زن.
یه‌که‌م ژووانیان له سه‌ر تاته‌شۆره‌کان ساز ئه‌درێ.
نه‌کرا نه‌هێڵین
هاوڵه‌ی یاسا
گۆنای کرچی ئه‌شکه‌وت
بڕووشێنێ!
سبه‌ی گه‌ر ساماڵ بێ و
نێرینه‌کان بچنه راو،
بڵێی پڕ به دڵ
سه‌یری بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره‌که‌م؟
له بێشکه‌ی به‌ردا بووم، دوێنێ
باوکی چه‌توونم
بێ پرسی ئیلاهه‌کان
ئاگری هێنایه ئه‌شکه‌وته‌وه؛
که‌له‌بچه له‌ده‌ست، کۆت له‌گه‌ردن.
نه له ئاکاری بێ حیکمه‌تی ئاده‌م شوێنه‌وارێ بوو.
نه‌ک له شه‌رمی ناواده‌ی حه‌واش!
ژماره‌مان نه‌ده‌زانی و
ئاخاوتنمان ژاوه‌ژاوێکی عه‌به‌س بوو!
له‌درزه‌کانه‌وه مانگ و باران دڵۆپه‌یان ئه‌کرد
له بن به‌ردانا به‌رده‌وام
ه‌مشه‌مه کوێره‌و ئافره‌ت
پێکه‌وه ده‌زان!
شه‌مشه‌مه کوێره
به شیری لێڵ
گۆشی کردم
کاتێ قه‌له‌ڕه‌شکه گه‌رای شکاند
بۆ شه‌ریک بوونی خیانه‌ته‌کانی «قابیل»!
نه‌کرا نه‌هێڵن
مانگ هه‌ڵنه‌یه‌ت و
رووته‌ڵیمان به سه‌ر ئاوێنه‌ی ده‌ریاکانه‌وه هه‌ڵنه‌خرێ!
به سه‌ر که‌وڵی ئاسکه‌وه
کۆرپه‌ڵه‌کان
یاری به ئێسقانه کڕاوه‌کان ئه‌که‌ن و
داپیران
ده‌س له‌ملانی بڵێسه
به قژی رزیووه‌وه
تووڵی په‌راسوویان ئه‌ژمێرن!
مانگه‌شه‌و با هه‌ر ببێ
به‌ره‌به‌ره
به پێسته‌کانی راو
عه‌وره‌تمان دائه‌پۆشین و
له تریفه‌دا
گوێ ئه‌ده‌ینه حیله‌ی ئه‌و ئه‌سپانه‌ی
جیاوازی‌یه‌کی ئه‌وتۆیان له گه‌ڵمان نیه!
به ڕاستی
+ نوشته شده در سه شنبه پانزدهم فروردین ۱۳۹۱ ساعت 11:13 توسط .
|
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.