شێعری ئازاد سه‌یدئیبراهیمی
نهێنیه سووره‌کانی بێ سنووری خاک
ئازاد سه‌یدئیبراهیمی-سه‌قز
ئه‌ی به‌هار
له جوان ترین وه‌رزه‌کانی هه‌ڵفڕینه‌وه
نۆبه‌رێ بۆ ساوایی بێچووله بێ په‌ڕ و باڵه‌که‌ی هه‌ناسه‌م
به دیاری بێنه
بڵێسه‌یه‌کم له نه‌ورۆز
ئه‌و ئاگره‌ی که مێژووی ژیانی ژینگه‌کان ڕاژه‌ده‌کا
بۆ بنێره
ئه‌ی به‌هار
ئه‌ی سه‌وزترین سترانی به‌سۆزی سروشت
له هه‌ناسه فێنکه‌کانی شنه‌بای ده‌م به‌یانت دا
به‌سیه شێ‌داره‌کانی چیمه‌ن و شینکه‌وه هه‌ڵم‌لووشه
من له زوڵاڵی کانیه‌ک‌دا نوقم‌که و
یاسای سه‌ره‌کی سرووشت له پرسیاره‌کانی نێوسه‌رم‌دا
شی بکه‌وه
ئای له‌و کاته‌ی سروه‌یه‌ک
له له‌رینه‌وه و چرپه‌ی لێکدادانی گه‌ڵاکان‌دا ئه‌مشه‌کێنێ
من سه‌رخۆش و به‌هێوری
له تان و پۆی خه‌مه‌کانم هه‌ڵئه‌وه‌رم
ئه‌ی به‌هار
من دیسان له مۆسیقای وێڵی هه‌ست‌بزوێنی تۆ دا
هه‌موو ته‌له‌کانی له‌شم کۆک ئه‌بێ و
ئاوازێ له یاسای ژیان و ڕوان و هه‌رمان ئه‌چڕێ
ده‌نگی تۆ له‌شین‌ترین خۆڕه‌کانی ڕووباردا دیاره
ئه‌و کاته‌ی شه‌پۆل له مه‌رخی فێنکی به‌رده خزه‌کانه‌وه
باڵه‌کانی له داوێنی بنار و پووزی پێله‌کان ئه‌خشێنێ و
به هێوری له هه‌ڵفڕینێکی نزم دا به‌ره‌و زه‌ریا ئه‌خوشێ
ئه‌ی به‌هار
له گه‌رووی نه‌غمه ئاسمانیه‌کانی دارستانه‌وه
له ده‌نگی که‌ناریێکه‌وه بمچریکێنه
تا له ده‌نگه‌کانی تاهه‌تایی باخ دا تێکه‌ڵ‌بم
دیسان ده‌مه‌وێ له لاسکه‌کانی ڕوانه‌وه چه‌تر‌که‌م
له گوڵۆکه ده‌م‌به‌بزه‌کانی شکۆفینه‌وه گوڵ ده‌رکه‌م
له دووپاتی ته‌رچکیه‌وه بڕوێم
تێکه‌ڵ بم له‌شنه‌کانی زه‌رده‌په‌ڕێ که
فێنکایی ئه‌و جه‌سته ده‌با بۆ داوه‌تی ئێواره پڕهیواکانی ڕۆژهه‌ڵات
وه ئه‌یبا بۆ ئه‌وپه‌ڕی ئاره‌زوه‌کانی ڕووناکی ئاسۆ
له به‌ره‌به‌یانێکی نه‌رمی له‌ش بزوێن دا
تۆ له سه‌ر ئه‌سپی ده‌سه‌ڵاتی سه‌وزای
هه‌موو وه‌رزه زه‌رد و وشک‌هه‌ڵاتوه به‌ده‌ماره‌کانت یه‌خسیر کرد
له گه‌ڵ خنکانی خه‌ونی خه‌زان و سه‌ر بڕینی سۆزی زستان
باوه‌ش باوه‌ش
هه‌تاوی تۆراوی پڕتینیمانت بۆ به‌دیاری هێنا
له ده‌شتی هه‌ڵاڵه بێ‌ئه‌ژماره‌کان دا
که نهێنیه سووره‌کانی بێ سنووری خاک
به‌ره‌و ئاسمانی دووری پاک ئه‌درکێنی
بمکه‌باوه‌ش
وه‌ختێ ڕازه‌کانی هه‌ور تنۆک تنۆک
به‌سه‌ر دڵی به‌رینی پێ‌ده‌شتا ده‌بارێنی
با بخووسێم
ئه‌ی به‌هار
ئه‌ی سه‌وزترین سترانی به‌سۆزی سروشت
ئه‌مه‌وێ له ئاسایی‌ترین سترانی به‌سۆزی سه‌وزبوونتا بمڵێیته‌وه
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.