شێعری سولەیمان موکریانی
وەرزێکی ون لەنێوانی من وتۆدا
پێشکەش بە ن.م
سولەیمان موکریانی- بۆکان
لەنیگات
چۆڵەدەروونم
لەبزەت وێرانە
ئاسمان کەجیهانی
دەرەوەی من بێ
ساماڵەو
دەریاکەدنیای
دەرەوەی تۆبێ
تۆفان.
نزیکەپایزو
وێرانی پاییزەیەکم
زەردەگەڵاودارستان
بەدەم باوە
رێچکەیەک
دەمکاتەڕێبوارو
کۆچ...
کام زستانم
کولوو...کولوو...
سپی شاخ و
دارستانیش لوورەیەک
دەمکاتەشاعیرو
رێبەندانە...
نەشمیلترلەچی بڵێم
کەکۆترهێمایەکەلەتۆو
گەش بەچاوم
تێدەپەڕی خوومار
سەوز
کام بەهارم
کەگرتی مژێک دەربەندو
نییەلەخۆم دەرەتانێ
گەزیزەو
مێلاقەیەک
گلم دەداتەوەلەخۆیداو
ڕێچکەیەک...
+ نوشته شده در سه شنبه یکم فروردین ۱۳۹۱ ساعت 3:15 توسط .
|
(پێشهنگ)گۆڤارێکی ئهدهبی یه ،سهکۆی ئازادی بڵاوکردنهوهی بهرههمی شاعیر و نووسهرانی نوێخوازه و سهر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایهکی تایبهت نییه.