شێعری فروو‌غ عادڵی
دوو کورته شێعر:
فروو‌غ عادڵی-بۆکان
1
په‌پووله‌کانی سپی پۆش
خه‌ریکن دڵێک ده‌نێژن
ده‌ڵێن دوێنێ شه‌و بوو
میهره‌بانی له‌گه‌رووی گیراوه و خنکا
ئه‌و هه‌ناسه‌ی ئاوه‌دانی و
گزینگێکه
له چاوه‌کانی مێژوو
2
تکایه تێم بگه
ده‌ماری من هه‌موو رۆژێ
هه‌ڵ ترووشکانی ئێسکم ده‌بینێ
تکایه تێم بگه
ده‌کوتێ ریشه‌ی تێم دا
مێشکێکی هه‌ڵقرچاو
ده‌بێته ئاواتم
بابۆڵه‌یه‌ک ژیان
به تامی سه‌وزی دڵ
+ نوشته شده در سه شنبه یکم فروردین ۱۳۹۱ ساعت 3:12 توسط .
|
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.