شێعری عه‌بدولقادر نیازی
که من بێ ئێوه و کۆتایی
عه‌بدولقادر نیازی - مه‌هاباد
پشت به نفرینی سه‌ده‌کانی برسی ترین ته‌عبیری ئه‌ستێره
ئه‌گه‌ر که ماڵئاواییتان
بێده‌نگیم
له ده‌رفه‌تی کۆچی خاک‌دا بژمێرێ
گه‌رووی هه‌ور
تا ماندوویه‌تی سه‌ره‌تاکانی ئه‌م شێعره
له حیکمه‌تی شکاوی ئێواره‌دا
کۆتاییم ده‌تانزێ ،
من له باوێشکی سه‌وزایی و
پانایی ونی په‌پووله‌ش هیچ هۆگرایه‌تێکم نه‌بیست و
غرووری ته‌مه‌نی شێعری بێ هه‌ڵوێستی زه‌مان
سڵاوه‌کانمیشی نه‌ژمارد
تا به سه‌ر سه‌فه‌ری بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی « با » و
خه‌ونی وه‌دی نه‌هاتووی دیوار و
شه‌رمه‌نده‌گی شۆڕه‌بیه‌وه
کۆڵانی بێده‌نگیتان بمخوێنێته‌وه،
که ناوبیسترێم – خه‌ونی خووساوی ماسی –
من له مێژه حه‌یسییه‌تی رۆژئاوای چاوم
داده‌گیرسێ ته‌عبیری « با » و
زامی کۆتاییم سڵاوه له سه‌ر سنوور
له بێده‌نگی ئه‌و خاکه و وێران ترین یه‌کێتی باران،
من به ته‌عبیری که‌زیه‌ی وه‌رزدا به ته‌نیا خوڵقی پاییز پیرۆزم و
ناواده‌ترین قافیه‌کانی ژیانم و
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی هه‌نار له په‌شێمانی و شه‌رمدا،
ڕه‌نگه زۆریش شکانم له هه‌ڵوه‌رینی کۆڵانه‌کانی ئه‌م شێعره،
من ماندووم و نه‌بیستراوم
به گۆمی کۆچ وشکی شوومی ئاپۆره‌تێک شکاوه‌کانی ئاوێنه‌وه
ئه‌وه به‌ڵگه‌ی باڵنده‌ی ماندوویه‌تیمه
به تاسه‌ی کۆشکی شینی خه‌ونی یه‌زدانه‌وه ،...
ئای کات چه‌نده ونه له مندا و
چه‌ند باوه‌شه
بۆ ڕژانی دوورگه‌ی باوه‌ڕم
من ته‌نیا خوڵقی پاییز پیرۆزم و
ناواده‌ترین قافیه‌کانی ژیان چه‌ماومه‌وه بۆ غه‌ریبی
تاکوو فه‌رامۆشی پاییز له به‌ڵگه‌مدا شه‌رم و هه‌نار ...
مه‌مدۆڕینن ؛
که ئێره‌م زه‌مانێکی ونه و کۆنترین ڕاسپارده‌ی گڕ
به ته‌زووی فریوێکی ئه‌ستێره‌ییدا،
...
دۆڕان به‌ڵگه‌ی مه‌رگی خۆره و
من و ئێوه‌ش
مه‌سله‌خ ترین ته‌مه‌ننای په‌نجه و ڕه‌شایی ،
مه‌مدۆڕێنن
له دوا دارستانی ز‌مانمدا
ئاوێنه مه‌سخ و ئێوه خۆش ...
ئه‌رخه‌یان ته‌مه‌نی دامرکانی شه‌رمی هه‌نار
له باخه‌وانی گومان ده‌رناچێ ...
من وڵامی ونی کات و
رۆژهه‌ڵاتی شاری نیگا و
کێڵگه‌ی له‌شم بێ به زه‌مان ئه‌گه‌ر باران ،
هه‌ناسه‌ی ئاو
له شاکۆشکی هه‌رچی ڕه‌شاییه قاتیم
مه‌مدۆڕێنن ...
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.