چیرۆکی له‌یلا نوورانی
که‌حێل
له‌یلا نوورانی- مه‌هاباد
شه‌پۆله‌کان به‌دوای یه‌ک‌دا خۆیان له له‌شی به‌ستێن هه‌ڵده‌سوو، وڵات ڕه‌نگی شین بوو، ژیان خزابووه ناخی ده‌ریا و ئاسمان، ڕه‌وه‌ئه‌سپێکی به‌شکۆ له به‌ستێنی ده‌ریا جوان‌ترین هه‌ستی نهێنی بنیاده‌می ده‌لاوانده‌وه، کلک‌ویاڵیان تیشکێکی تایبه‌تی له وڵات‌دا بڵاو ده‌کرده‌وه، حیله‌ی ڕه‌وه‌که تێکه‌ڵاوی ده‌نگی شه‌پۆله‌کان مۆسیقایه‌کی تایبه‌ت بۆ ئه‌و تابڵۆ ئه‌نتیکه‌یه بوو، له نێوان ئه‌و ڕه‌وه‌ئه‌سپه یه‌کیان زۆر به‌رچاو بوو، که‌حێلێکی زین‌ولغاوکراوی له ڕاده‌به‌ده‌ر جوانی کلک‌ویاڵ‌به‌ژه‌نگار، چاوه‌کانی له بن به‌رچاوکه‌که‌ی له دوور ده‌دره‌وشانه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وه‌ئه‌سپه‌که تێ‌نه‌په‌ڕی، نزیک بۆوه و له پێشی ڕاوه‌ستا، پڕمه‌ی ده‌هات و سمکۆڵی ده‌کرد و ده‌چۆوه سه‌ر پاشوان، وه‌ک بیهه‌وێ به ئاکاره شتێک بدرکێنێ یان داخوازێکی هه‌بێ . وا حه‌یرانی چاو لێ‌کردنی ببوو هیچ هۆشی له‌سه‌رخۆی نه‌مابوو، ته‌په‌ته‌پی دڵی لێ ببوو به ده‌نگی ده‌هۆڵ ؛ نه‌یده‌زانی له خۆشی بینینی ئه‌و هه‌مووه جوانی‌یه‌یه یان له ترسی ئه‌و ئه‌سپه‌ی به‌رامبه‌رێتی! ئه‌گه‌ر چاوی هه‌ڵهێنا، ئازای به‌ده‌نی وه‌سه‌ر ئاو گه‌ڕابوو، له پڕڕایه‌کی سه‌ری هه‌ڵبڕی و له‌به‌ره‌خۆیه‌وه کوتی: ئه‌ستۆی شه‌یتانی شکێ خۆ دیسان خه‌وم لێ که‌وته‌وه! یه‌ک‌پێ هه‌ستا و یه‌خه‌ی کۆته‌که‌ی بڕێک هه‌ڵکێشا سه‌رێ و چه‌که‌که‌ی به شانی دادا و چه‌ند هه‌نگاوێک ڕۆیی، ده‌تکوت تاریکایی بێ‌بڕانه‌وه‌ی شه‌و نه‌یوێراوه قه‌ره له قه‌ره‌ی به‌فری سپی بدا و بڕێک داوێنی هه‌ڵکێشاوه‌ته سه‌رێ و تخوونی نه‌بووه، له دوور لووره‌ی گورگێکی برسی سامی ڕه وڵاتی ده‌خست، کێوه کفن‌پۆشه‌کان گه‌وره‌تر له قه‌واره‌ی خۆیان ده‌نواند، هه‌ر پیاسه‌ی ده‌کرد و لێوی خۆی ده‌کرۆشت و له حه‌ول و ته‌قه‌للا دابوو خه‌و داینه‌گرێ، نه‌یده‌زانی بۆ له‌وه‌تا هاتووه‌ته ئه‌و پاسگایه‌ی نزیک سنوور، وا خه‌وخه‌و بووه، جار هه‌بوو تا مه‌لابانگدانێ هه‌ر خه‌ریکی خوێندنه‌وه بوو و جارێکیشیان به بیری دانه‌ده‌هات خه‌ونووچکه بردبێتی‌یه‌وه، به‌ڵام لێره ده‌ڵێی خه‌و لێی ده‌بوو به دوو به‌ردی قورسی هه‌ڵواسراو به پێڵووی چاوه‌کانییه‌وه و هه‌موو ئیختیاری له ده‌ستی ده‌رده‌چوو، مستێکی به‌فر هه‌ڵگرت و له سه‌روچاوی هه‌ڵسوو، ده‌تکوت تووشی ترس بووه زوو زوو ئاوڕی ده‌دایه‌وه دواوه و له‌وی وابوو ئه‌سپه‌که به‌دواوه‌یه‌تی، به‌وحاڵه‌شه‌وه حه‌ریری ناسک و ته‌نکی بزه‌یه‌ک له‌سه‌رلێوی نیشتبوو، هه‌ستێکی نهێنی نه‌ناسراو له ناخی‌دا وه‌ک گوڵ پشکوتبوو، گه‌ڕابۆوه دیوه‌بچووکه‌که‌ی تایبه‌تی پاسه‌وانه‌کان و له سه‌ر کورسی‌یه‌که دانیشت، ئاخێکی قووڵی هه‌ڵکێشا. بیری ده‌یبرد بۆ وڵاتی حه‌ز وئاواته‌کان، خڵته‌ی غه‌مێکی له دڵدا مابوو. بیره‌وه‌ری ئه‌و ڕۆژانه‌ی هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن‌هه‌ست له مێشکی‌دا تۆماریان ده‌کا و ده‌بنه سێبه‌ر و به‌سه‌ر به‌شێک له ژیان ده‌کشێ و قه‌ت حه‌ز به پابوونه‌وه‌یان ناکا.
به‌یانه هه‌ر ده‌رو ژووری بوو، چایه‌که‌شی به پێوه خوارده‌وه، چاوی وه‌ک ئه‌ستێره ده‌دره‌وشی، لاپه‌ڕه‌کانی به ده‌سته‌وه بوو به‌ڵام جارێکیش چاوی پێدا نه‌خشاندن، کوتبووی ئه‌وڕۆ ڕۆژێکه له مێژووی ژیانم‌دا بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه، شێرزاد چاوی لێ‌کردبوو و واقێکی بردبۆوه. شانۆ ده‌ستی پێ‌کرد، هه‌موو له‌وێ بوون که‌سایه‌تی‌یه نێوبه‌ده‌ره‌وه‌کانی شار و زۆربه‌ی مامۆستاکانی زانکۆ و خوێندکاران . له پێش‌دا سپی‌پۆشان ده‌ورێکی دیوه ده‌ست‌کرده‌که‌یان لێ‌دا و ده‌ورانده‌وری پیرێکی ڕیش‌سپی گه‌ڕان و قۆڵیان ماچ کرد و ده‌نگی ده‌ف له وڵات گه‌ڕا، سپی‌پۆشان به ده‌وری خۆیان‌دا خولیان ده‌دا و له هه‌مان کاتیش‌دا ئاڵقه‌یه‌کیان سازدابوو و ده‌سووڕان، به‌یانه و دووکه‌سی تر شێعره‌کانی مه‌ولانایان ده‌خوێنده‌وه، وه‌ک هه‌میشه به‌یانه له جه‌غزی چارشێوێکی ڕه‌ش‌دا قه‌تیس مابوو ئاخر کچه‌مه‌لا بوو، بابی ئیزنی پێ نه‌ده‌دا بێ‌چارشێو ده‌رکه‌وێ، به‌یانه سه‌ری داخستبوو و به‌ده‌م کوتنه‌وه‌ی شێعره‌کان وه‌ک که‌سێکی حاڵات گرتبێتی هۆشی له هه‌مووکه‌س و هه‌مووشت بڕابوو سه‌ری به جووڵانه‌وه‌یه‌کی نه‌رم بۆ ڕاست و چه‌پ وه‌رده‌سووڕاند و له‌پڕ له‌سه‌ر کورسی‌یه‌که هه‌ستا و چارشێوه‌که‌ی فڕێ دا، جلێکی وه‌ک عه‌بای سپی له‌به‌ردابوو ده‌تکوت په‌پوله‌یه‌کی سپی‌یه قۆزاخه‌ی جێ هێشتووه. ده‌سته‌کانی ئاوه‌ڵا کردبۆوه و به‌ده‌وری خۆی‌دا ده‌سووڕا، ئیدی شێعری نه‌ده‌کوت ته‌نیا به‌ده‌نگێکی نه‌رم شتێکی ده‌کوت و ده‌کوته‌وه و تێکه‌ڵاوی کۆڕی زیکر بوو، وه‌ک ڕوح ده‌هاته به‌رچاو نه‌ک بنی‌ئاده‌م ، هه‌موو چاویان له‌وی بوو له‌و ڕووحه ته‌نکه سپی و تایبه‌ته‌ی ده‌سووڕاوه و چاوه به‌مۆله‌ق‌وه‌ستاوه‌کان نوقمی خۆیان ده‌کرد، به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ چه‌قۆیان لێ دابا خوێنی نه‌ده‌هات، په‌یتاپه‌یتا ده‌یکوت ئه‌وه چیه؟!! ئه‌وه چیه؟! له سالۆنه‌که‌دا ده‌نگه‌ده‌نگ په‌یدا بوو، په‌رده‌که‌یان کێشا و شانۆگه‌ران هه‌موو وێستان و چاویان له به‌یانه بڕی، به‌یانه هه‌روا ده‌سووڕا و شتێکی ده‌کوت و ده‌کوته‌وه. شێرزاد لێی چووبووه پێشێ و گرتبووی و ڕای‌تڵه‌کاندبوو، هیچ که‌ڵکی نه‌بوو به‌یانه له دنیایه‌کی تردا سه‌یری ده‌کرد و دوور له‌و دنیا ئاڵۆزوپڵۆزه بوو... چه‌ند ڕۆژ دواتر زاربه‌زار له شاردا گه‌ڕا؛کچه‌مه‌لایه‌ک له به‌رنامه‌یه‌کی ڕێزگرتن له عیرفان سه‌مای کردووه و بۆیان کرده ئاڵای ڕۆمێ، ئه‌و ڕوژه‌ی له به‌ر ده‌رکی زانستگا ویستی ماڵ‌ئاوایی له دۆستان بکا تۆزی خه‌مێکی گه‌وره و گران له‌سه‌ر ڕوخساری هه‌مووان نیشتبوو جگه له خۆی، ئارام و مه‌ند بوو ئه‌گه‌ر چاوه‌کانی له ده‌لاقه‌ی چاوه‌کانی شێرزاد بڕی تف له زاری شێرزاددا وشک ببوو، سه‌ریشیان بڕیبایه نه‌یده‌توانی بڵێ به‌یانه بۆ وات کرد؟! به‌ڵام نه‌یزانی به‌کوێ‌دا و چۆناوچۆن بوو هه‌ڵیدایه و کوتی: به‌یانه له (سماع) کردنه‌که‌ت‌دا ده‌تکوت چی؟! به‌یانه ده‌می لێ نزیک کردبۆوه و کوتبووی( ئه‌منیش هه‌م)، شه‌پۆلی خه‌فه‌تێکی خۆڵه‌مێشی له چاوه‌کانی شێرزادڕا گه‌یشته ناخی به‌یانه و تا بنانگوێ سوور سوور هه‌ڵگه‌ڕا و لێوه‌کانی وه له‌رزین خست به‌ڵام زوو تێ‌په‌ڕی و دیسان هێور بۆوه، به‌یانه بێ ئاوڕدانه‌وه ڕۆیی و هه‌موو چاویان لێ کرد هه‌تا به عه‌با سپی‌یه‌که‌یه‌وه وه‌ک هه‌ڵمێکی سپی نوقمی حه‌شیمه‌ته‌که‌ی ئه‌وبه‌ری شه‌قام بوو. له‌و ڕۆژه‌وه شێرزاد چڕژابوو، که‌یفی به‌هیچ ساز نه‌بوو، بێ به‌یانه هه‌نگوینی به زاری تاڵ بوو، هه‌رچی حه‌ولی دابوو له هیچ کوێ سه‌روسۆراغێکی ده‌ست نه‌که‌وتبوو، به‌یانه خۆی له هه‌مووان نه‌دیو کردبوو، مۆبایله‌که‌شی دایمه کوژابۆوه. که‌س نازانێ نه عه‌رز قووتی دابوو و نه ئاسمان هه‌ڵی‌کێشابوو تا ئه‌و ڕۆژه تایبه‌ته‌ی مامۆستا به په‌ژاره‌وه پێی ڕاگه‌یاندن به‌یانه‌شمان کرده مه‌نسووری حه‌للاج!! یانی چی مامۆستا، مه‌به‌ستت چیه؟! ئه‌وه شێرزاد بوو وه‌ک هه‌میشه خۆی پێ ڕانه‌گیرابوو، مامۆستا سه‌ری داخست و کاتێک هه‌ڵیهێنایه‌وه فرمێسک گۆنای ته‌ڕ کردبوو: ئه‌و خۆی دیته‌وه، ئه‌و ڕۆژه ئه‌و ڕاسته‌قینه خۆی دیته‌وه و ئێستاکه‌ش دڵه‌به‌ردینه‌کان و تانه‌ی ئێمه بۆ‌وی بوو به گڕوبڵێسه و ژیانی به‌یانه‌مان پێ ئاور دا، ئه‌و ڕزگاری هه‌تاهه‌تایی بوو، باوه‌شی به مه‌رگێک داگرت بۆنی ژیانی لێ د‌ێ، ئه‌و سه‌ربه‌ست‌ترین که‌سی نێو ئێمه بوو، شێرزاد ئیدی هیچی نه‌بیست... تا دوو ساڵ دوایه‌ش ئارای له‌گه‌ڵ که‌س نه‌بوو و قه‌ت ئیزنی نه‌دا باسی به‌یانه‌ی بۆ بکه‌ن و بۆخۆشی هیچی نه‌ده‌کووت. به‌ڵام هه‌موو شه‌وێ له ژووره‌که‌ی ده‌یدی به‌یانه به جله سپی‌یه تایبه‌ته‌که به ده‌وری خۆی‌دا ده‌سووڕا و ده‌نگی ده‌ف تێکه‌ڵاوی ده‌نگی به‌یانه وه‌ک بلاوێن‌ترین مۆسیقای دنیا ده‌هاته گوێی، شێرزدا ده‌گژ بیرانه‌وه ڕاده‌چوو و سه‌ت پرسیار مێشکیان گه‌مارۆ ده‌دا و به وه‌ڵامێک هه‌موویانی ده‌تاراند و ده‌یکوت: ئه‌وه نوێ‌کراوه‌ی وته‌ی (اناالحق)ه بۆ ژیانی کچێکی کورد!! ده‌تکوت خۆڵه‌مێشی له‌شی به‌یانه به ده‌ریای ناخی شێرزاد داده‌کرا و هه‌موو شه‌وێ شه‌پۆله‌کانی قین‌ونه‌فره‌ت قۆناغه‌کانی ڕوحیان تێک‌ده‌ڕووخاند و که‌سیش نه‌بوو لیباسه تایبه‌ته‌که‌ی به‌یانه به شه‌پۆله‌کانی دادا و ئه‌هه‌وه‌نی کاته‌وه... دیسان ئاخی هه‌ڵکێشا ئێستاش ده‌نگی ده‌ف له گوێی‌دا ده‌زرینگایه‌وه له نه‌کاو چه‌ند تاپۆ و نیسێی وه‌به‌ر چاو هات، چه‌که‌که‌ی هه‌ڵگرت و به پڕتاو چووه ده‌رێ، کێن ڕاوه‌ستن... ڕاوه‌ستن... به ده‌نگی ته‌قه سه‌ربازه‌کانی تریش به هاواری‌یه‌وه هاتن و هێزێکی سه‌ره‌ڕۆ قامکی شێرزادی له سه‌ر په‌لاپیتکه‌ی چه‌که‌که وه جووڵه ده‌خست، ده‌نگی ته‌ق‌وتۆق له وڵات‌دا ئاوازی ده‌داوه و ده‌بوو به ڕمب و گورز و به‌سه‌ر په‌یکه‌ره‌ی که‌ژوچیادا ده‌هاته خوار، حیله‌ی ئه‌سپێک و ناڵه‌ی چه‌ند که‌س کۆتایی ئه‌و شه‌ڕه داسه‌پێنراوه بوو، شێرزاد ده‌له‌رزی، تاووتوێیه‌ک دایگرت ددانی ددانی نه‌ده‌گرت، چه‌ند کۆڵ‌با‌ر بریندار ببوون و یه‌کیان گیانی ده‌رچووبوو، شێرزاد پێی پێوه‌نا و هه‌ڵات تا گه‌یشته سه‌ری، له حه‌یبه‌تان ده‌له‌رزی! ئه‌ژنۆی نووشتاوه و چه‌که‌که‌ی لێ به‌ربۆوه؛ که‌حێلێکی کلک‌ویاڵ به‌ژه‌نگاری گه‌وزاوی خوێن، له‌سه‌ر به‌فر که‌وتبوو و جۆگه‌خوێنێکی باریکه‌ڵه له لای خاڵه‌گه‌یه‌وه تا سه‌ر به‌فره‌که وه‌ک تووله‌مار درێژ ببۆوه. شێرزاد هه‌ر چاوی تێ‌بڕیبوو، وه‌بیرخه‌ونه‌که‌ی که‌وته‌وه... زایه‌ڵه‌ی حیله‌ی تێکه‌ڵاوی ناڵه له کاتی ئه‌نگووانی‌دا شێرزادی چڕژاندبوو، پێی وابوو به چه‌کی وی ئه‌نگووا، ئه‌رێ وابوو؟! شێرزاد ئه‌وه‌ی باش له‌بیربوو بۆلای گه‌وره‌ترین نیسێ ته‌قه‌ی ده‌کرد! ئه‌سپه‌که ئێستاش له‌شی گه‌رم بوو، به کونه تفینکی‌دا هه‌ڵمێکی سپی ده‌هاته ده‌ر و شه‌و هه‌ڵی‌ده‌لووشی، جارجاره لاقه‌کانی ڕاده‌تڵه‌کاند. کوڕه‌کان ئاوریان کردبۆوه و مه‌یت و برینداره‌کانیان بۆ ژوورێ ڕاده‌گوێست، یه‌کیان به هه‌ڵاتن خۆی گه‌یانده شێرزاد و کوتی: لێی گه‌ڕێ تازه ئاوی حه‌یاتێی به گه‌ڕووی ڕۆکه‌ی ناژی، واوه‌چوو با تیری خه‌ڵاسه‌ی لێده‌م، شێرزاد به هه‌موو ده‌مایه‌خۆی هه‌رتک ده‌سته‌کانی قووچاند و بێ ئه‌وه‌ی چاو له سه‌ر ئه‌سپه‌که هه‌ڵگڕێ ددانی ده چیڕه‌وه برد و نه‌ڕاندی:لامه‌ززه‌ب لێی گه‌ڕێ... سه‌ربازه به سه‌رسووڕمانه‌وه دوورکه‌وته‌وه، ئاوره‌که وڵاتی هێندێک ڕووناک کردبۆوه، چاوه‌کانی ئه‌سپه‌که ده‌دره‌وشان؛ ئه‌و چاوانه‌ی ده‌تکووت ئاشنایه‌کی له‌مێژینه بوون و ئێستا ببوونه ئاوێنه بۆگڕی ئاوره‌که و له چاوه‌کانی‌ڕا بڵێسه‌ی ده‌کرد و گڕی ده‌گه‌یشته دڵی شێرزاد و ده‌یکزانده‌وه، شێرزاد شتێکی به‌سه‌رهاتبوو چه‌که‌که‌ی له په‌نا ئه‌سپه‌که وه‌ک دێوودرنج ده‌هاته پێش چاو. له چاوی ئه‌سپه‌که‌دا به‌یانه له نێوانی شاگڕه‌کان‌دا ده‌سووڕاو و ده‌سووڕاوه، شێرزاد ده‌گریا بۆ ئه‌سپه‌که و بۆشانۆی چاویشی؛ له پانتایی بێ‌بڕانه‌وه‌ی خه‌یاڵی‌دا ڕه‌وه‌ئه‌سپێک ده‌وره‌یان ده‌دا و به ئاکاره و سمکۆڵ‌کردنیان سه‌رکۆنه‌یان ده‌کرد، جه‌زره‌به‌یان ده‌دا... نه‌یزانی چه‌ندی کێشا هه‌تا له نێوانیان خه‌ڵاسی هات و وه‌خۆ هاته‌وه. ئێستاش ئه‌سپه‌که له‌گه‌ڵ مه‌رگ ئاوقای یه‌ک بوون؛ هه‌تا له ئان وساتێک‌دا به‌یانه له چاوه‌کانی نه‌دیو بوو و گڕه‌که‌ش نه‌ما، پێڵووی وه‌ک په‌رده‌ی شانۆکه‌وتنه خوار و ئه‌سپه‌که ئیتر جووڵه‌ی نه‌کرد. شێرزاد ده‌تکوت سه‌رما بردوویه و ڕه‌ق هه‌ڵاتووه به زه‌حمه‌ت هه‌ستایه سه‌رپێ، سه‌ری خۆی هه‌ڵگرت و ڕۆیی ، بابی ده‌نگی ده‌هات ده‌تکوت له دوور هه‌رای ده‌کاتێ: کوڕم ژن و ئه‌سپ و چه‌ک جێی به‌قایه نین، جێی به‌قایه نین... نین... نین. ده‌نگی پڕ به مێشکی شێرزاد ئاوازی ده‌داوه، کێوی ڕا و ئاواته‌کانی به ته‌قینه‌وه‌یه‌ک پرش‌وبڵاو ببوون و تۆزی نه‌مانیان لێ بڵیند ببوو. ئیتر ده‌تکوت هه‌موو شت نیسێی (هیچ و بێ‌مانابوون)ی به‌سه‌ر کشابوو. له لووتکه‌ی کێوه‌کانی ئه‌و دیوی سنوور، کولێره‌ناسکه‌ی هه‌تاو له سه‌ر سفره‌ی ئاسمان چاوی وه‌شه‌واره ده‌خست، شێرزاد پشتی له هه‌موو بێ‌به‌قاکان کردبوو و به‌ره‌و سنوور هه‌نگاوی ده‌نا.
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.