![]() |
![]() |
|
| شێعر - چیرۆک - ره‌خنه |
|
ناگریم و خۆم سه‌رکۆنه ده‌که‌م به بۆنه‌ی مه‌رگی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناوداری کورد" دکتۆر ئیبڕاهیمی یوونسی" مه‌حموود ده‌وڵه‌ت ئابادی خۆم سه‌رکۆنه ده‌که‌م، سه‌ره‌تا خۆم سه‌رکۆنه ده‌که‌م و ده‌ستو برد به‌رزه‌خی سارد و سڕی بارودۆخ، که لانی که‌میی پێوه‌ندییه ئینسانییه‌کانی ئێمه‌یان له بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات دا دابه‌زاند؛ به شێوه‌یه‌ک و تا راده‌یه‌ک که "سستی و که‌مته‌رخه‌می" بۆ خۆی بوو به بنه‌مایه‌کی قه‌بووڵ کراو و ئه‌وه‌ی که بۆ وێنه چۆن ده‌بێ من ئاگام له‌وه نه‌بێ که ئیبڕاهیمی یوونسی به‌ر له ماڵئاوایی، ماوه‌یه‌کیش له نه‌خۆشخانه که‌وتووه. دوو حه‌وتوویه‌ک ده‌بێ که له خۆم ده‌پرسم "ئه‌رێ بڵێی یوونسی چۆن بێ؟" جا ده‌گه‌ڕێم تا ژوماره‌ی ته‌له‌فوونه‌که‌ی بدۆزمه‌وه و ناشیدۆزمه‌وه. ده‌ڵێم ته‌له‌فوونی یوونسی؟ به‌ڵام که‌س نابیستێ. ره‌نگه دیسانیش له بێده‌نگی دا پرسیبێتم. واته وه‌ک هه‌میشه پێم وابووه له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه ده‌پرسم! به‌ڵێ له خۆمم پرسیوه، وڵامم داوه‌ته‌وه و فڕ فڕه‌ی زه‌مانیش بێ ئه‌وه‌ی گوێی له من و دڵته‌نگیه‌کانی من بێ، بۆخۆی هه‌ر له چه‌رخ و خول دایه و زه‌ینی منیش له نێو په‌ڕه و چه‌رخه‌کانی خۆی دا ده‌سووڕێنێ و من دیسانیش خۆم به ده‌ست ئاسمانی خه‌یاڵمه‌وه ده‌ده‌م هه‌تا هاوه‌ڵانم ببینمه‌وه له زه‌ینم دا، ئه‌و مرۆڤانه‌ی خۆشم ده‌وێن؛ ئه‌و ئه‌ستێره و ئه‌م ئه‌ستێرانه،...ئه‌وه عاده‌تی له مێژینه‌ی منه؛ مرۆڤێک که زیاتر له زه‌ینی خۆی دا ژیاوه و هه‌ر واش ده‌ژی، رۆژ له گه‌ڵ رۆژ و زیاتر و زیاتر؛ ده‌توانم به خۆم بڵێم یوونسی-ئیبڕاهیم دره‌و‌شانه‌وه‌یه‌کی تاقانه‌ی بوو له‌و زه‌ینه دا؛ مرۆڤێک که زۆرم خۆش ده‌ویست و رێزێکی زۆرم بۆ داده‌نا. با خه‌ڵکی تر باسی خزمه‌ته‌کانی به ئه‌ده‌بیات، مێژووی ئه‌ده‌بیات و حه‌ولی بێ وچانی بۆ ناساندنی ئه‌ده‌بیاتی جیهان به ئێمه ئێرانییه‌کان بکه‌ن؛با منیش وه‌باڵی بۆ بکێشم که ئیبڕاهیمی یوونسی مرۆڤێکی بێ وێنه بوو له ساده‌یی و هاواڵه‌تی و میهره‌بانی دا. روخساری دره‌و‌شاوه‌ی یوونسی، متمانه‌به‌خۆیی ئه‌و، واقع بینی و ته‌نزی ناو گوته‌کانی به‌و زاراوه خۆشه‌ویسته‌یه‌وه کاتێک بیره‌وه‌رییه‌کی ده‌گێراوه....نا! ناگریم؛ یوونسیم یه‌کجار خۆش ده‌ویست؛ چ ئه‌و کاتانه‌ی به‌رهه‌مه به پێزه‌کانیم ده‌خوێنده‌وه، چ ئه‌و کاتانه‌ی چاوم پێی ده‌که‌وت و له سه‌رده‌مه سارد و سڕتره‌ش دا، له هاونشینی له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د مه‌حموود، ئه‌و مرۆڤه خاوه‌ن رێز و نووسه‌ره بێ هاوتایه؛ چ کورت بوو، ده‌تکوت بیری دیتنه‌وه‌یم کردووه. چ ئه‌و رۆژه‌ی له سه‌ر چرپایه‌ک له به‌ر ده‌رکی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک که ئه‌حمه‌د مه‌حموودی لێ که‌وتبوو، چ ئێستا که تازیه‌باریم و نه‌ک به چاو که به‌دڵ بۆی ده‌گریم و دیسانیش وه‌ک هه‌موو ئه‌و جارانه‌ی که مرۆڤێکی خۆشه‌ویستم له ده‌ست ده‌ده‌م، به خۆم ده‌ڵێم که ئایا تێپه‌ڕاندنی ژیان به بێ ناسینی ئه‌و گه‌وهه‌رانه که به رۆیشتنیان له‌گه‌ڵیان ده‌مرم و زیندوو ده‌بمه‌وه هاسانتر نه‌بوو؟ هه‌ڵبه‌ت ده‌م و ده‌ست جواب ده‌ده‌مه‌وه نا! ئه‌گه‌ر ژیان به راستی بایه‌خ و ئیعتبارێکی هه‌بێ، له له‌تکه ته‌مه‌نێکی که خودا داوێتی، ئه‌و بایه‌خ و مه‌زنییه‌م جگه له رێی ئه‌و مرۆڤانه‌وه وه‌ده‌ست نه‌ده‌که‌وت؛ من گه‌ڕوام و دیتوومه‌ته‌وه!-و ئیبڕاهیمی یوونسی یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی من بوو که بۆی گه‌ڕابووم و دیتبوومه‌وه. نه‌بوونی ئه‌ویش وه‌بیرم دێنێته‌وه ئه‌و باشترینانه‌ی که دۆزیبوومنه‌وه و له ده‌ستم دابوون، له‌و سه‌فه‌ره‌ی ته‌مه‌ن دا- وای داده‌نێین هه‌ر چه‌ند واش نابێ- ئه‌گه‌ر جارێکی دیکه‌ش دووپات بوونه‌وه‌ی ژیان لوابا، دیسانیش ده‌گه‌ڕام و ده‌مدۆزییه‌وه ئه‌و مرۆڤانه‌ی که چ که‌م بوون، به‌ڵام به‌س بوون- هه‌م بۆخۆیان و هه‌م بۆ من که تێکڕای ته‌مه‌نم به شوێنیان دا ده‌ربه‌در بووم. خۆم سه‌رکۆنه ده‌که‌م؛ به‌ڵام بۆ یوونسی ناگریم؛ شانازی پێوه ده‌که‌م! |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیست و سوم بهمن 1390ساعت 21:56 توسط . |
|
|
صفحه نخست پروفایل مدیر وبلاگ پست الکترونیک آرشیو عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.
|
|
RSS
|