![]() |
![]() |
|
| شێعر - چیرۆک - ره‌خنه |
|
کتێبی تازه خوینه‌ری خۆشه‌ویست، کۆمه‌ڵه شێعری "ترین ته‌نیا" هاته ناو کتێبخانه‌ی ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه."ترین ته‌نیا" دووهه‌مین په‌رتووکه شێعری ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی یه که چاپ و بڵاو بۆته‌وه و له خۆگری ۲۵ شێعره که له لایه‌ن چاپه‌مه‌نی "باغ نی" کرماشان له چاپ دراوه. ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
جمعه بیست و نهم اردیبهشت 1391ساعت 2:41 توسط . |
|
|
کورتەیەک بۆ گوناهى سێ‌و و مەعریفەتى لێو لە گۆشەنیگاى شەیتانەوە!
عادڵ قادرى-کرماشان
مەعریفەت تەنها پێشبوونێکە کە گومان هەڵگر نییە و لەوەى کە مرۆڤ گومانیش لە مەعریفەتى خۆى بکات هەر هێما و ئاماژەیەکە بۆ بوونى ئەم وزە، ئەم تواناییە یان وەکوو زۆرتر وا دەنوێنێت و وادەڵێن: ئەم گوناهە کە بە گوناهى یەکەمین ناوى زڕاوە. ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و یکم اردیبهشت 1391ساعت 15:42 توسط . |
|
|
سترانێکی نوێ له قه‌تاره‌ی شینکه ئازاد سه‌ید ئیبڕاهیمی-سه‌قز ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه بیست و یکم اردیبهشت 1391ساعت 11:58 توسط . |
|
|
نامه‌ی کرێکارێکی قۆنته‌راتچی ئا‌نتۆنیۆ جاچینتۆ و : یوونس ره‌زایی ئه‌وینه‌که‌م خه‌یاڵم بوو نامه‌یه‌کت بۆ بنووسم نامه‌یه‌کی وا که ده‌ری بڕێ ته‌زووی له راده‌به‌ده‌رم بۆ دیتنت ترسی سنوور به‌زێنم له ون کردنت... ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه ده‌م اردیبهشت 1391ساعت 0:50 توسط . |
|
|
دروغی براي چهارشنه‌ی آينده عزيز محمودپور ترجمه:راسان درست است كه هم پدرم و هم مادرم صدها بار در گوشم خوانده‌اند؛ دروغ‌گو دشمن خداست، اما هيچ‌كدام از اين حرف‌ها باعث نشد كه خودم را از اين دشمن برحذر دارم. مطمئن هستم اگر با طمأنينه و آرامش خاطر، عمق اين مسئله را بکاوم و آن را توضيح ده‌م، آنگاه به من حق خواهي داد كه چرا هنگامي كه قاعدتاً مي‌بايست راست‌گو باشم دروغ گفته‌ام. ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه ده‌م اردیبهشت 1391ساعت 0:46 توسط . |
|
|
نگریس عه‌زیز وه‌لیانی-مه‌هاباد هەوەڵ گزینگی خۆر، دوای ئەوەی لووتكەی كێوە بەرزەكانی بە سەر كردەوە، لە تەنیا دەلاقەوە شانازی و فەخری رووناكی دەبەخشی بە هۆدە چۆل و تاریكەكەی. لە ناو ڕكە لەبەر دەلاقەكە هەڵپەسێرابوو. سەر لە بەیانی‌یەوە دەیڕوانیە پۆل بەستی گوڵانی باغچەی بە پەرژینی حەوشەی قەڵا. هۆگری یەك ببوون، یەكتریان دەلاواندەوە. ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیست و هفتم فروردین 1391ساعت 1:33 توسط . |
|
|
شێعر کامڕان حامیدی-مه‌هاباد ئەمن بە هەتیوی گەورە بووم، یانی نە دایكی خۆم دیتووە و نە باوكم، هەر بەر لە هاتنە سەر دونیا‌م باوكم نەخۆشێكی پێوە دەنووسێ كە دەبێتە هۆی ئەوەی كە جووت‌لاقی درێژ كات و تەواو بێت، ماوەیەكی كورت پاش بوونی من، دایكیشم بە جێی هێشت‌بووم، رەنگە رازی بەو كارەش نەبووبێ بەڵام بێ‌دەسەڵات بووە هەر وەك ئەو جۆرەی كە بیری لێ‌دەكەمەوە شووكردنی بە باوكیشم لەوانەیە بە ویست و خوازی خۆی نەبووبێت. جا بۆیە قەتی لێ‌دڵمەند نەبووم، پێم وایە ئەو رووداوانە بوونە هۆی سەرەكی ئەوەی كە من تا ئەو رادەیەی هۆگری شێعرم. ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیست و هفتم فروردین 1391ساعت 1:31 توسط . |
|
|
یه‌کێک پێم بڵێ داستان چیه؟ هیوا قاره‌مانی-مه‌هاباد 1. پاش هه‌ڵفڕین له به‌رزترین شوێنه‌کاندا، به سه‌ر ئه‌و کوێستانانه‌دا که هیچکه‌س به خه‌یاڵیشیدا نه‌هاتووه بهاته لووتکه‌ی به‌رزیان، پاش هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌وا سارده، پاش به ئه‌زموون کردنی خۆشی ته‌نیایی، هه‌وای نیشتن به‌سه‌رم داهات؛ ده‌مهه‌وێ داستان یا باشتره بڵێم داستانێک بنووسم! ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیست و هفتم فروردین 1391ساعت 1:27 توسط . |
|
|
ناساندنی کتێبه تازه‌کان 3 له شه‌کری شووتی‌دا رۆمانی له شه‌کری شووتی‌دا یه‌کێک له به‌رهه‌مه ناسراوه‌کانی نووسه‌ری پۆست‌مودێڕنی ئامریکایی "ریچاڕد براتیگان"ه. ئه‌و رۆمانه له لایه‌ن خاتوو " که‌ژاڵ ساڵحی "یه‌وه کراوه‌ته کوردی و ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی له تیراژی ۱۰۰۰ دانه‌دا و له دوو توێی ۱۵۵ لاپه‌ڕه دا چاپی کردووه. ریچاڕد براتیگان رۆمان‌نووس و شاعیری هه‌ڵکه‌وته‌ی هاوچه‌رخی ئامریکایی‌یه، وه‌سفی به‌رهه‌مه‌کانی"براتیگان" کارێکی ساکار نییه. هیچ شێواز و قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی و نه‌ریتێکی مێژوویی ناتوانین به بنه‌مای شێوازی تایبه‌تی نوسین و شێعری ئه‌و بزانین. سه‌باره‌ت به نووسینه‌کانی ته‌نانه‌ت ئه‌و کێشه‌یه‌ش له ئارا دایه که ... ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
دوشنبه بیست و یکم فروردین 1391ساعت 16:4 توسط . |
|
|
ناساندنی کتێبه تازه‌کان 2 پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی کۆ چیرۆکی "پیاوێکی ریش خه‌نه‌یی" کتێبێکی نوێی "عه‌زیز مه‌حموودپوور"ه که له لایه‌ن ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی کووڵه‌پوشتی و له تیراژی 1000 دانه و له دوو توێێ 130 لاپه‌ڕه دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌و به‌رهه‌مه سێهه‌مین به‌رهه‌می نووسه‌ره که کۆی چیرۆکه‌کانی کتێبی دووهه‌می و 12 چیرۆکی تازه‌ی گرتۆته خۆ... ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیستم فروردین 1391ساعت 11:8 توسط . |
|
|
ناساندنی کتێبه تازه‌کان ۱ تۆقی عه‌زازیل رۆمان و رۆمان‌نووسین له دیارده‌کانی ژیانی مودێڕنن. ئه‌و دیارده‌یه‌ی نووسین، دره‌نگ هاتنه پانتای نووسینی کوردییه‌وه به‌ڵام وه‌ک هه‌موو دیارده تازه‌کان به نیسبه‌ت کورده‌وه زوو وه‌رگیراو و له لایه‌ن نووسه‌رانی به توانای ئه‌و بواره‌وه نووسینی رۆمان به زمانی کوردی تاقی کرایه‌وه و ئیستا پاش چه‌ندین ده‌یه رابردن به سه‌ر نووسینی ئه‌و یه‌که‌م ده‌قانه‌ی وه‌ک رۆمان پێشکه‌ش کتێبخانه‌ی کوردی کراون، ده‌توانین بڵێین کوردیش خاوه‌ن رۆمان و رۆمان‌نوسه. به‌ڵام شاره‌زایانی ئه‌ده‌بی کوردی باش ده‌زانن که تا ئێستاش ژوماری ئه‌و رۆمان و رۆمان‌نووسانه‌ی له کوردستان‌دا ده‌ژین به به‌راود له گه‌ڵ نووسه‌رانی بواره‌کانی تری وه‌ک شێعر و ... زۆر که‌م‌ترن ... ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیستم فروردین 1391ساعت 11:1 توسط . |
|
|
تۆماس تڕانستڕۆمێر وه‌رگێڕ له سویدییه‌وه: ڕه‌حمان سۆفی ئاوریل و بێده‌نگی به‌هار خاپوری چاره‌نووسه مۆرمه‌خمه‌ڵی تاریکی، به لاما ده‌خزێته که‌نداڵێکه‌وه ... ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
شنبه نوزدهم فروردین 1391ساعت 15:9 توسط . |
|
|
لای مانگە شەوێک ئه‌حمه‌د شاملوو وه‌رگێڕ:عه‌تا جه‌ماڵی لای مانگە شەوێک يه شب مهتابمانگ دێتە خەونم ماه می‌آد تو خواب دێت و من دەبا من‌و می‌بره کۆڵان بە کۆڵان کوچه به کوچه بۆ باخی رەز و باغ انگوری باخی هەڵووژە باغ آلوچه ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه شانزدهم فروردین 1391ساعت 23:59 توسط . |
|
|
مانگه‌شه‌و خۆشه حیله‌ی ئه‌سپی ره‌ش!
ئیبڕاهیم ئه‌حمه‌دی‌نیا-سنه به لاپه‌ڕه‌ی به‌ردینی ئه‌شکه‌وته‌وه به خامه‌ی کرچی نینۆک وێنه‌یه‌ک ئه‌نه‌خشێنم له باپیرانم و ئه‌و گامێشانه‌ی سبه‌ی له شه‌ڕێکی ئادیارا که‌وڵ ئه‌کرێن. ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه پانزدهم فروردین 1391ساعت 11:13 توسط . |
|
|
نه‌ده‌ست، نه لێو، ته‌نیا چاوه‌کانت! ئیسماعیل ئیسماعیل‌زاده-نۆڕوێژ په‌پووله‌ی خه‌ونه‌کانم له چاوانێک ده‌گه‌ڕێن که له رکه‌عه‌تێکی داگیرساودان هه‌تا..! نازانم به‌ڵام من چاوه‌کانتم دیت! ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه پانزدهم فروردین 1391ساعت 11:4 توسط . |
|
|
حوسێن شێربه‌گی- بۆکان یادی به‌خێر، بڕگه‌ی گه‌نجی و ته‌شقی که‌ف‌وکوڵی شۆڕشگێڕی و ڕووناک‌بیری. تاقمێکی گرینگ بووین. پیاو به زبانی خۆی تاریف و وه‌سفی خۆی نه‌کا... به‌ڵام... نازانم بڵێم چی؟... ده‌ترسم خۆم باسی نه‌که‌م، له‌به‌ر به‌خیلی و ئێره‌یی پێ‌بردنی دیتران که‌س باسی نه‌کات. به‌ڵام... نا. ئه‌م گشته چالاکی و ڕووناک‌بیری و شۆڕشگێڕییه‌ی تاقمی ئێمه (پۆلی برایان) نابێ نه‌چێته ناو مێژوو، نابێ له مێژووی ڕووناک‌بیری و شۆڕشگێڕی و خزمه‌تگوزاری به گه‌ل و نیشتماندا بزر بێ... ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه یکم فروردین 1391ساعت 3:35 توسط . |
|
|
نهێنیه سووره‌کانی بێ سنووری خاک ئازاد سه‌یدئیبراهیمی-سه‌قز ئه‌ی به‌هار له جوان ترین وه‌رزه‌کانی هه‌ڵفڕینه‌وه نۆبه‌رێ بۆ ساوایی بێچووله بێ په‌ڕ و باڵه‌که‌ی هه‌ناسه‌م
ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه یکم فروردین 1391ساعت 3:21 توسط . |
|
|
وەرزێکی ون لەنێوانی من وتۆدا پێشکەش بە ن.م سولەیمان موکریانی- بۆکان لەنیگات چۆڵەدەروونم لەبزەت وێرانە ئاسمان کەجیهانی ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه یکم فروردین 1391ساعت 3:15 توسط . |
|
|
دوو کورته شێعر: فروو‌غ عادڵی-بۆکان په‌پووله‌کانی سپی پۆش خه‌ریکن دڵێک ده‌نێژن ده‌ڵێن دوێنێ شه‌و بوو میهره‌بانی له‌گه‌رووی گیراوه و خنکا ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه یکم فروردین 1391ساعت 3:12 توسط . |
|
|
وێران سوله‌یمان سۆفی ساڵحی-هه‌ولێر دوێ شە و لە نێو کووختە ی پێلووەکانت خەونم بە ژانی مژۆڵتەوە دەبینی ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه هفدهم اسفند 1390ساعت 11:29 توسط . |
|
|
مردن خەریكە ئیش دەكا زەوی سەرقاڵی سووڕانە عەبدولقادر نیازی-مه‌هاباد بۆ ئەوەی دەخەوم‌دا دووپات بییەوە دەست بە ئاوێنەدا بێنە وەكوو مەرگ كە دەگاتە پەنجەرە جیهان دەروەستی بیستنم نییە. بەردەوام دەچاوێكم‌دا دەخەوم مێروولەكان تێی‌دا دەگرین وەك گریانت بۆ پسانی ملوانكەكەت لە ئیستعارەی شەوانم‌دا. ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه چهاردهم اسفند 1390ساعت 9:52 توسط . |
|
|
چوار هه‌ڵبه ستی تۆماس تڕانستڕۆمێر (Tomas Tranströmer) و/ له سویدییه‌وه:ره‌حمان سۆفی ڕاپه‌ڕین له خه‌وندا بازدانی چه‌تربازێکه ئازاد له گێژ وخولی هه‌ناسه بڕ ڕێبوار نوقم ده‌بێ به‌ره‌و مه‌ڵبه‌نی به‌یانێکی سه‌وز ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه هفتم اسفند 1390ساعت 10:39 توسط . |
|
|
ناگریم و خۆم سه‌رکۆنه ده‌که‌م به بۆنه‌ی مه‌رگی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ناوداری کورد" دکتۆر ئیبڕاهیمی یوونسی" مه‌حموود ده‌وڵه‌ت ئابادی خۆم سه‌رکۆنه ده‌که‌م، سه‌ره‌تا خۆم سه‌رکۆنه ده‌که‌م و ده‌ستو برد به‌رزه‌خی سارد و سڕی بارودۆخ، که لانی که‌میی پێوه‌ندییه ئینسانییه‌کانی ئێمه‌یان له بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات دا دابه‌زاند؛ به شێوه‌یه‌ک و تا راده‌یه‌ک که "سستی و که‌مته‌رخه‌می" بۆ خۆی بوو به بنه‌مایه‌کی قه‌بووڵ کراو و ئه‌وه‌ی که بۆ وێنه چۆن ده‌بێ من ئاگام له‌وه نه‌بێ که ئیبڕاهیمی یوونسی به‌ر له ماڵئاوایی، ماوه‌یه‌کیش له نه‌خۆشخانه که‌وتووه. ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیست و سوم بهمن 1390ساعت 21:56 توسط . |
|
|
خوره‌ی خه‌یاڵدان ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی-سلێمانی شه‌و ڕه‌نگێكمان بیر ده‌خاته‌وه ، له‌هه‌ناویا تیشكی خۆر سپی ،سپی ئاسمان به‌قه‌ڵمی باران عاتیفه ده‌نووسێ ئه‌زه‌لی... ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیست و سوم بهمن 1390ساعت 15:52 توسط . |
|
|
ده‌بێ په‌سند كرێ مه‌رگ
له دایكبوونی ئه‌سرین ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه بیست و سوم بهمن 1390ساعت 12:50 توسط . |
|
|
شرۆڤەی رەوتی ئەدەبی کوردیی پاش نالی و مەولەوی
ڕەووف مەحموودپوور ـ مەریوان
ئەدەبیات ئەو دەرەتانە بەرین و ھەستاویەسە کە بە درێژایی بوونی مرۆڤ بوونی گرتوە و ھەبوونی مرۆڤیشی ڕەخساندوە. ھاوبەشە مرۆڤیانەکان وەھا دۆخ و دەرەتانێکی ھزریی و ھەستییان ڕەخساندوە تا تاقمە مرۆڤەکان(لێرەولەوێ) لەم ڕەھەندەدا گوزارشت لە بوون و ھەبوونی خۆیان بکەن و بیکەنە ئامرازێک بۆ دەرباز کردنی ویست و ھەستە پەنگاوەکانی ناخیان و گواستنەوەی بۆ ئەویدی لە رەوتێکی ھاوزەمەنی و لەزەمەنیدا. ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه هجدهم بهمن 1390ساعت 23:22 توسط . |
|
|
رێگا عەباس مەعڕووفی و: شەریف فەلاح - هەولێر رێگا درێژ و نەبڕاوە بوو، من لە تەپۆڵكەی ماهووریەوە سەركەوتم و لە سەراولێژییەكەدا جاڕە گەنمێك هەبوو بە گوڵی زەرد و سپی لێرە و لەوێ. خۆریش لە شوێنێك بوو كە نەمدەدیت، یەك دوو دارێكیش لە خوارترەوە لەژێر تینی هەتاودا ئارەقیان دەڕشت... ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
دوشنبه هفدهم بهمن 1390ساعت 22:22 توسط . |
|
|
گوتارێک لە پەڕاوێزی «دەستی ئاخر»دا مراد فەرھادپوور و: سەیدقادر ھیدایەتی سەردێڕی وتارێکی کە ئادۆرنۆ لەبارەی شانۆنامەی «دەستی ئاخر»ـەوە نووسیویەتی، « ھەوڵ‌دان بۆ تێگەیشتنی دەستی ئاخر»ـە و ھەر لە لاپەڕەکانی سەرەتاوە ئاماژە بەو خاڵە دەکا کە شانۆنامەکەی بێکێت لە ڕاستی‌دا تەفسیر ھەڵ‌نەگرە یان [بە وتەیەکی دیکە] لە بەرانبەر تەفسیردا خۆڕاگر و ڕاوەستاوە و ھۆی سەرەکیشی ئەوەیە کە بە ھەر حاڵ بەشێک لە ناوەرۆکی ئەم شانۆنامەیە بێ‌مانا بوونی خودی عەقڵە لە کۆمەڵگایەکی کە لەڕاستی‌دا سیستەمی کۆمەڵایەتی‌یەکەی جۆرێک نەزمی غەیری‌عەقڵانی‌یە؛ ... ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه شانزدهم بهمن 1390ساعت 14:48 توسط . |
|
|
سۆزێکی شه‌رمێون فه‌رهاد ساله‌حی فه‌ر-سه‌رده‌شت پیتێک له ووشه‌یه‌ک ترازا سه‌ری هه‌ڵگرت ،لول درایه سۆزێکی شه‌رمێون چاوێکم به دزی ئه‌وه‌ی تریان ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه شانزدهم بهمن 1390ساعت 14:26 توسط . |
|
|
ئۆپێڕا محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی(ساماڵ)-بۆکان په‌ژاره‌زێی به‌رده‌وام لرفانه‌وه‌ی ئۆپێڕای- با که سوێندم به‌زوڵفی تۆ چاره‌نووسی کراسه‌که‌ت ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
شنبه پانزدهم بهمن 1390ساعت 13:9 توسط . |
|
|
صفحه نخست پروفایل مدیر وبلاگ پست الکترونیک آرشیو عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
(پێشه‌نگ)گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی یه ،سه‌کۆی ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می شاعیر و نووسه‌رانی نوێخوازه و سه‌ر به هیچ گرووپ و ئایدۆلۆژیایه‌کی تایبه‌ت نییه.
|
|
RSS
|